
لە کۆبوونەوەکەدا دوای گفتوگۆکردن لەبارەی ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دۆخ و گوزەرانی ھاوڵاتیان لە ھەرێم و بەتایبەت لەسنوری سلێمانیدا، جەختکرایەوە لەسەر پێویستی گرنگیدانی زیاتر بە جێبەجێکردنی داواکانیان بدرێت و ھەوڵی جدی بنرێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر.
ئاماژە بەوەش درا ، کە پێویستە بەدواداچوون بکرێت بۆ سەرجەم سێکتەرەکان و وەک سەرکردایەتی یەکێتی-سلێمانی بەراوێژ و دیراسەکردن باشترین بژاردە و چارەسەر بۆ پرس و کێشە جیاجیاکان بدۆزرێتەوە، تا بە یەک تیم کاری لەسەر بکەن.
لەبارەی پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکان، ئەوە دووپاتکرایەوە کە پێویستە گفتوگۆی بنیاتنەرانە بکرێتە بنەمای سەرەکی بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان، لەم ڕووەوە بەگرنگ زانرا پەرە بە ھەوڵەکانی یەکخستنەوەی نێوماڵی کورد بدرێت.
پۆستی سەرۆک کۆمار، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە بوو، لەم ڕووەوە بژاردەکانی پەیوەست بەو پرسە گفتوگۆی لەسەرکرا و ئەوە دووپاتکرایەوە کە دەبێت ھەوڵەکانی یەکێتی بەردەوام بێت و ھەنگاوی پێویست و جدی بگیرێتەبەر، چونکە ئیستیحقاقی کورد و یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.
ھەروەھا داوا لە بەخێوکارانی خوێندکاران دەکات کە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ خوێندکارانی تەمەن (١٢ ساڵ) بەرەو سەرەوە منداڵەکەتان پارێزراوتر دەکات ، وەزارەتی پەروەردە ھانیان دەدات و کار ئاسانیان بۆ دەکات بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاکسین بەھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان .
وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاندوە، بەخێوکاری خوێندکاران دەتوانن فۆرمی بەڵێننامەی بەخێوکار بۆ وەرزی دووەم پربکەنەوە کەدەستەبەری خوێندنی ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی یان پاڵپشتی ماڵەوەیان بۆ قوتابییەکە دەکەن و ئەز مافە رێگەپێدراو دەبێت بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئاماژەپێکراو تا بەرواری ١٠ی ٢ی ٢٠٢٢.
ئاماژەی بەوەشکردووە، راستە ھەرگیز ئەو زامەمان ساڕێژ نابێت، بەڵام ئیرادەی بەرەنگاربوونەوەمان لەپێناو پاراستنی دەستکەوتەکانمان و بەدستھێنانی مافەکانمانی گەورەتر کرد.
باس لەوەشدەکات،ئێمەی گەلی کورد، ھەمیشە بۆ وەرگرتنی مافەکانمان قوربانیمان داوە، دەردەسەری و دەربەدەریمان دیوە،ئەم نەھامەتی و مەترسییەش کۆتاییان نەھاتووە تائێستاش پیلانگێڕان و تیرۆریستان ھەڕەشەن بۆسەر ھاوڵاتیانمان. بۆیە دەبێت ھەموومان بەئاگاتر بین و باشتر لێکدانەوە بکەین بۆ رووداو و پێشھاتەکان تاوەکو زیانمەند نەبین و بەرژەوەندییە باڵاکان بپارێزین نەک رووبەرووی مەترسییان بکەینەوە لەپێناو بەرژەوەندی تاکەکەسی.
لە کۆتاییدا دەڵێت ، ھەزاران دروود بۆ گیانی پاکی شەھیدانی گەلەکەمان .
ئاماژەی بەوەشکرد ، لەیادی ئەم کارەساتە جەرگبڕەدا دروودو سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەھیدان و بەڵێن دەدەین درێژەپێدەری کاروانی سەربەرزی شەھیدان بین.
وتیشی ، ئەم کردەوە تیرۆرستیە پێمان دەڵێ تەنھاو تەنھا بە یەکگرتوویی دەتوانین بە ئامانج بگەین و بۆ دوژمنانی گەلەکەمان جیاوازی نییە ھەر حزب و لایەنێک بیت.
شەھید شێرکۆ لە ساڵی ١٩٦٩ لە ناحیەی ماوەت لە خانەوادەیەکی پێشمەرگە لە دایک بووە، لە ساڵی ١٩٧٤چۆتە بەر خوێندن و قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە ماوەت تەواوکردووە، شەھید شێرکۆ ساڵی ١٩٨٤ پەیوەندیکردووە بە ڕێکخستنەکانی( ی. ن .ک )وە، لە تەمەنی لاوێتیدا و لە ساڵی ١٩٨٧چەکی پێشمەرگایەتی دەکاتە شانی ولەگەڵ باوکی دەبێتە پێشمەرگە، لەگەڵ بڵێسەی ڕاپەرین ١٩٩١لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە سلێمانی و لە ئازادکردنی ئەمنە سورەکەی سلێمانی بەشداردەبن، لەساڵی ١٩٩١شەھید شێرکۆ پێشمەرگەیەکی ھاوڕێی لە دەربەندی بازیان بەھەڵە دەکەونە بۆسەی لیوای حەرەس جمھوریەوە دەستگیردەکرێن و ڕەوانەی کەرکوک دەکرێت و پاشان دەگوازرێنەوە بۆ ئەمنی عامەی بەغداد، دادگایکردنیان لە دادگای بە ناو سەورە حکومی لە سێدارەدانیان بۆ دەردەچێت، پاش ماوەیەک لە گەڵ چەند ئەفسەرێکی ڕژێمی عێراق دیل بە دیلیان پێکراو ئازاد کران.
لە ڕۆژی ٣٠ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ شەھید شێرکۆ لەگەڵ شەھید (نەشئەت جەمیل بنەیی) و (دانا عباس بنەیی) و (مەریوان عبدولڕەحمان بنەیی ) و (کاوە محمد تۆفیق) لە تەلوەرد شەھید دەکرێن.
شەوی رابردوو تەرمی ٤ کۆچبەر گەڕێندرانەوە ھەرێم، کە بەھۆی ژێرئاو کەوتنی یەختێک لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە دەریای ئیجە خنکان، دووان لە تەرمەکان منداڵبوون لەلایەن کەسوکاریانەوە برانەوە بۆ دھۆک و دایکیشیان ھێنرایەوە بۆ سلێمانی و بەخاک سپێردران، تەرمی چوارەمیش کە ژنێک بوو لەلایەن کەسوکارییەوە برایەوە بۆ ھەڵەبجە و بەخاکسپێردرا.
بڕیاریشە رۆژی سێ شەممەی داھاتوو بە ھاوکاری دەزگای لوتکە تەرمی پێنج کۆچبەری تر بگەڕێندرێنەوە ھەرێمی کوردستان
بە پێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەگەری بارینی بەفر و باران ھەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری خۆرھەڵاتی ھەرێم.
راشیگەیاند، لە رۆژانی داھاتوو تا ڕۆژی پێنجشەممە پلەکانی گەرمی بە بەردەوامی ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و کەشی ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٣ تا ٤ پلەی تری سیلیزی گەرم دەبێت.
کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی ڕێکخراوی CPTی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بێریڤان ئەیوب چالاکوانێکی خۆپێشاندانەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی پارێزگای دھۆکە و لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠وە لە پارێزگای ھەولێر بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیرکراوە وتائێستا بەبێ دادگاییکردن لە زینداندا ھێڵدراوەتەوە.
وتیشی، وەک ناڕەزایەتیەک بەرامبەر بە دواخستنی دادگاییکردنی و ھێشتنەوەی لە زینداندا تا ئێستا ئەو چالاکوانە شەش جار مانگرتنی لە خواردن و خواردنەوە ڕاگەیاندووە و لەناو زینداندا توشی نەخۆشی شەکرە بووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بێریڤان تەمەنی ٣٦ ساڵە و خاوەنی پێنج منداڵە، لە دوای دەستگیرکردنی ھاوسەرەکەی لە بێریڤان جیابویەوە. ئەو ئەندامەی ڕێکخراوی CPT ئاشکراشیکرد، دوای ساڵێک لە دەستگیرکردنی و لە چوار مانگی ڕابردوودا تەنیا چەند جارێک ڕێگە بە بێریڤان دراوە چاوی بە پارێزەرەکەی بکەوێت.
کامەران عوسمان دەشڵێت، دۆسیەی بێریڤان دۆسیەی ژنێکی چالاکوانی ناڕازی خەڵکی بادینانە و پێویستە گروپەکانی پارێزگاری لە مافی مرۆڤ لە ڕۆژی دادگاییکردنی ئامادەبن.
ھەڵمەتی دابەشکردنی ھاوکارییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەردەوامە و ئەمڕۆش چەندین جۆر پێداویستی ناو ژووەرەکان و پێداویستی کارەبایی بۆ خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی قەزای دوکان دابینکران و نزیکەی ٤٠٠ خوێندکار لێی سودمەند دەبن.
بەھۆی کەمی خزمەتگوزاریی و گرانی سوتەمەنی و کێشەی ئاو ژمارەیەک لە ھاووڵاتیانی قەزای شارەزووری گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان رێکخست و داوایان لە بەرپرسانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد کێشەو گرفتەکانی قەزاکە چارەسەر بکات