سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لەسەر دۆسیەی کوشتنی کارمەندەکەی ئاسایش لە چەمچەماڵ، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عەبدوڵا کوێخا موبارەک و دوو برا و دوو کوڕ و دوو ئامۆزای دەرچووە.

شەوی ١٩ لەسەر ٢٠ی ئەم مانگە محەمەد عوسمان کە کارمەندی ئاسایش بوو لە چەمچەماڵ لەلایەن چەند کەسێکەوە کوژرا و بە پێی لێدوانی کەسوکاری کوژراوەکەش بکوژەکان ھەڵھاتوون و بۆ ھەولێر و حەشاردروان. کەسوکارەکەی داوا دەکەن بکوژەکان دەستگیر بکرێن و چیتر لە ھەولێر پەنا نەدرێن.