وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل: دوو درۆنی ئێرانیمان لە ئاسمانی هەولێر خستە خوارەوە
٢٢ی ئازاری ٢٠٢٢
پشتڕاستکردنەوەکەی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل دوای ئەوە دێت ھەفتەی ڕابردوو حیزبوڵا ڕایگەیاند ئیسرائیل سەدان درۆنی ئێرانی لە ھێرشێکدا بۆسەر بنکەیەکی ئاسمانی لە کرماشان تێکشکاندووە.
دوای ئەم ھەواڵەش ئیران ١٢ مووشەکی بالیستی ئاڕاستەی ھەولێر کرد و ڕایگەیاند ھێرشەکان بنکەی سەربازی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج. بەڵام ھەرێمی کوردستان بوونی بنکەی سەربازی ئیسرائیل لە خاکەکەی ڕەتدەکاتەوە.
مانگی پێشووش ھێزی ئاسمانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە دوو درۆنی ئێرانیان لە جۆری شەھید ١٩٧ خستووەتە خوارەوە کە بەڕێگەوە بوون بەرەو ئیسرائیل.