ھاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەکان بەردەوامییان دەبێت
کوردسات نیوز
٢١ی ئازاری ٢٠٢٢
ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لە سەرجەم دەروازە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ رۆژانی نەورۆز و پشووەکانی نەورۆز کراوە و ھیچ گرفتێک بۆ ھاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی دروست نابێت.
راشیگەیاند، لەسەرجەم دەروازەسنورییەکان ھاتوچۆی گەشتیاری بەردەوامی دەبێت و ھاتوچۆی بازرگانیش تەنھا لە دەروازەی حاجی ئۆمەران بۆ ئەمڕۆ رادەگێرێت و رۆژانی دواتر ئاسایی دەبێتەوە و جگە لەو دەروازەیەش لەسەرجەم دەروازەکانی دیکە ھاتوچۆ بازرگانی بەردەوامییان دەبێت.



