وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێم بڵاویکردەوە، لەماوەی ١٥ی ئادار تا رۆژی یەکشەممە، زیاتر لە ١٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ھەولێر و سلێمانییان کردووە کە زۆربەیان لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ھاتوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە ٥٢ ھەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ھەولێر و زیاتر لە ٥٠ ھەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشیارییەکانی سلێمانییان کردووە.
ھەروەھا بەرپرسانی پۆلیسی ھەولێر و سلێمانی رایگەیاند، پلانی ئەمنی یەکەم رۆژی نەورۆز سەرکەوتوو بووەو ھیچ حاڵەتێکی نەخوازراوی ئەوتۆ رووینەداوە.