بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی شەممە گروندبێرگ بۆ ھەمان مەبەست لەگەڵ گەورە دانسوتانکاری حوسییەکان و بەرپرسانی عومان لە مەسقەت کۆبووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا گفتوگۆیان کردووە لەبارەی پێشنیازی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتاییھێنان بە قەیرانی مرۆیی یەمەن و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە مانگی ڕەمەزاندا.

بەھۆی جەنگی یەمەن کە حەوت ساڵە بەردەوامە، تاوەکو ئێستا دەیان ھەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و قەیرانی خۆراک زۆربەی دانیشتووانەکەی برسی کردووە.