وۆرکشۆپەکە لەلایەن ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە رێکخرابوو، تەلار لەتیف لێپرسراوی ناوەندەکە رایگەیاند، دوای بەدواداچونیان دەرکەوتووە کەموکورتی لە ژمارەیەک بڕگە و مادەی یاسایەکەدا ھەیە و لەڕێگەی شارەزایانی یاسایی و راگەیاندنەوە ھەوڵدەدەن کەموکوڕییەکان دەست نیشان بکەن و بەشێوەیەکی باشتر دایبڕژینەوە و ئاراستەی پەرلەمانی کوردستانی بکەن بۆ ئەوەی ئەو بڕگە و مادانە ھەموار بکرێنەوە.
نزار کەمال لێپرسراوی خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی سلێمانی راگەیاند، سلێمانی کراوە بە پێنج زۆنەوە و رۆژانە لەلایەن سێ کۆمپانیای کەرتی تایبەتەوە بڕی ھەزار بۆ ھەزار و ١٠٠ تۆن خۆڵ و خاشاک کۆ دەکرێتەوە، بەڵام ماوەی چوار مانگە لەلایەن حکومەتەوە پارەی ئەو کۆمپانیایانە خەرج نەکراوە و دوو کۆمپانیا کارەکانیان راگرتووە.
وتیشی، ئەگەر لەماوەی چەند رۆژی داھاتوودا ئەو گرفتە چارەسەر نەکرێت، رێژەیەکی زۆر خۆڵ و خاشاک لەگەڕەک و کۆڵانەکاندا کۆدەبێتەوە.
باڵێۆزی فەرەنسا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، پشتگیری حکومەتی فەرەنسای بۆ کەرتی تەندروستی ھەڵەبجە و دابینکردنی پێداوستییەکانی نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیاویی راگەیاند.
وتیشی، حکومەتی فەرەنسا بەدابینکردنی ئامێر و دەرمان و تیمی راھێنانی سروشتی بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردن بە قوربانیانی چەکی کیمیاویی
"بورھان سەعید سۆفی" ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وتارێکدا ڕایگەیاند، مامۆستا ئیکرام بەشداری سەرەکی ھەبووە لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، لەو پێناوەشدا پێنج برای شەھید بووە.
وتیشی، خانەوادەی مامۆستا ئیکرام عەلی لە پێناو ئازادی و سەرفرازی خاک و نیشتمان، زۆرجار ڕووبەڕووی ئازار و ئەشکەنجە و سەختی ژیان بوونەتەوە.
وتیشی، پێوستە سیاسەتی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان یەکبخرێت، چونکە تورکیا بە بێ جیاوازی کورد دەکات ئامانج، ھەڵوێستی سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەتی ھەرێم لە بەرامبەر ھێرشەکانی تورکیا لاوازە و وەکو پێویست ھەڵوێستیان نەبووە.
ئاماژەی بەوەشدا، کە بەردەوامی لەناوبردنی سەرکردەکانی ئەو ڕێکخراوە گرنگە بەڵام پێویستە ھەمووان باشتر کار بکەن بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی ئەو فاکتەرە سەرەکییانەی ھۆکارن بۆ بیری توندڕەوی و پەیوەندیکردن بەو چەشنە ڕێکخراوانەوە، لە ناویاندا ھەژاری و بێ ھیوایی.
"دیلان ڕەشاد" وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ناوچەیەکی شاری ھەولێر شۆفێری پاسەکان بەھۆی گرانی نرخی بەنزین و گاز، ھەستاون بە بەرزکردنەوەی نرخی کرێی پاس لە ٥٠٠ دینارەوە بۆ ٧٥٠ دینار.
وتیشی، وەزیری گواستنەوە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بەڕێوەبەری گواستنەوەی ھەولێر و نوێنەری شۆفێران گفتوگۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە کردووە و سەرەتای ھەفتەی داھاتووش بەدواداچوونی زیاتر بۆ گرفتەکە دەکرێت و بڕیاری پێویست لە بەرژەوەندی شۆفێران و ھاووڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەدرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی، لام ڕوونە خوێندکاران لە چ بارودۆخێکی سەختدا دەژین و لە خەمی داھاتووتانن، بۆیە ڕێگرییەکان ھەرچییەک بن من برا و پشتیوانتانم و لەگەڵتانم بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانتان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاشکراشیکرد، یەکێتی ماوەی دوو مانگ و پێنج ڕۆژە بەردەوامە لە نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی بەشە ناخۆییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان و بە دڵنیایشەوە بەردەوام دەبێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی کردوومانە و دەشیکەین مافی خۆتانە، ئەمە منەت نییە، ئێوە شایەنی ئەوەن لەوە زیاتر خزمەتبکرێن و کەشێکی لەبارترتان بۆ بڕەخسێنرێت تا لە ژینگەیەکی ئارامدا بخوێنن و گەشە بەلایەنی زانستیتان بدەن. بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنی ئەوەشی بە خوێندکاران دا سەرەڕای ئەرکەکانی لە بەغدا، بە زووترین کات دەگەڕێتەوە، پێکەوە لەگەڵ خوێندکاران دادەنیشن و گوێبیستی داواکارییە زانستییەکانیان دەبێت و لە ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبن لە پێناو ڕیفۆرم لە خوێندن و پێشخستنی خوێندنی باڵا.
لە کۆتایی پەیامەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، دڵنیابن لەگەڵتانم و بەجێتان ناھێڵم، خەمی من خەمی پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێی پڕ زانیاری و زانستە کە داھاتووی کۆمەڵگەکەمان بە باشترین شێوە بنیاد بنێنەوە.
ئاشتی عەبدوڵا، بەرپرسی بەشی جێندەر لە نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند، لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی، ئەو ژنە بە ناسنامەی خۆیەوە بە خاکسپێردرا، ئەوەش بۆ یەکەمجارە ژنێک کە بە بیانووی شەرەف کوژراوە، بە ناسنامەی خۆیەوە بە خاک بسپێردرێت.
یەکەم تۆمەتبار ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی (داعش)ە و پەیوەندی ھەبووە بە زیندانیانی شاری (حەسەکە) لە ڕۆژئاوای کوردستان و بەردەوام ھاوکاری ماددی تیرۆریستانی کردووە.
تۆمەتبار دووەمیش ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی (داعش)ە و ئامۆزای گەورە تیرۆریست "والی عام"ی (داعش)ە لە عێراق، کە بە مەبەستی خۆ حەشاردان و خۆ ڕێکخستنەوە لە دەواجینێکی نزیک شارۆچکەی پیرەمەگرون کاری کردووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، ژمارەیەک لە بڕیارەکان تایبەتن بە دابەزاندنی چەند دەسەڵاتێکی کارگێڕیی لەلایەن وەزیرەکانەوە بۆ بەڕێوەبەرە گشتییەکان و چەند خاڵێکیشیان پەیوەستن بە ڕەچاوکردنی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە ھەرێمی کوردستان.
لە بڕیارەکاندا ھاتووە، پێویستە وەزیر و سەرۆکی لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت، ئەوان دەسەڵاتەکان دابەزێنن بۆ بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە سنووری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، وەزیرەکان و سەرۆکی لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت ئەو فەرمانە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکەن و پێویستە تا ٣٠ ڕۆژی تر فەرمانی کارگێڕی شۆڕکردنەوەی ئەو دەسەڵاتانە دەربکەن.
لە ماوەی ڕابردوودا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دانەبڕاوانە کاری کردووە بۆ جێبەجێکردنی سیستمی لامەرکەزی و ئاسانکاری بۆ کاری ھاووڵاتیان و فەرمانبەران لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش پەلاماری سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەیان لە چیای قەرەچووغ لە نزیک قەزای مەخموور داوە.
ڕاشیگەیاند، پەلامارەکەی داعش لە لایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە تێکشکێندراوە و ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژراون.
وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان، لە بارەی پەلامارەکەوە ڕایگەیاند، سێ پێشمەرگە برینداربوون، کە بە چەکی قەناس پێکراون.
"نەوزاد کامل"بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم رایگەیاند، لە چوارچێوەی ھەوڵەکانیان بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١، بڕیارە بەغداد بەشی نۆیەمی شایستە داراییەکانی جوتیاران رەوانەی ھەرێم بکات، دوای وەرگرتنی رێکاری کارگێڕی پارەکە بەپێی رۆژی وەرگرتنی گەنمەکانیان بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.
راشیگەیاند ، بڕی ٣ ملیار و ٢٤٠ ملیۆن دینار بۆ سلێمانی، ٢ملیار و ٧٠ ملیۆن دینار بۆ ھەولێر و ٣٠٠ و ١٣ ملیۆن دینار بۆ دھۆک دیاریکراوە.
جەختی لەوەشکردەوە، تائێستا بڕی ٣٦ ملیار و ١٠١ ملیۆن و ٦٠٧ ھەزار دینار پارەی جوتیارانی ھەرێم لەلای وەزارەتی بازرگانی عێراق ماوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگای پاسەوانانی ئاوارەکانی باکوری کوردستان لە کەمپی مەخمور و بنکەیەکی گەریلاکانی پەکەکەیان لە چیای قەرەچوغ بۆردومان کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەھۆی ھێرشەکەوە پێنج کەس شەھیدبوون و ٢٢ی تریش برینداربوون کە ژمارەیەکیان ژن و منداڵن.
ھەر شەوی رابردوو فڕۆکە بێفڕۆکەکانی تورکیا گوندی "تەقل بەقل"یان لە نزیک شارۆچکەی دێرک و گوندی شێخ عیسایان لە شارۆچکەی شەھبا لە رۆژئاڤای کوردستان بۆردومان کرد، تا ئێستاش ھیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە مادی و گیانییەکان بڵاونەکراوەتەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکەش رەوشی کۆچبەرانی ھەرێمی کوردستان لە دەرەوە بە شێوەیەکی گشتی و گیان لەدەستدان و بێسەروشوێنبوونی کۆچبەرانی کورد و ھێنانەوەی تەرمی کۆچبەران تاوتوێ دەکرێت.
ھەروەھا لە تەوەرێکی تردا، راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی گۆڕاوی "ئۆمیکڕۆن"لە ھەرێم دەخرێتە روو، ھەر لە کۆبونەوەکەشدا بڕیارە بەرەوپێشچوونەکانی کاری تیمی ھاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و ھەرێم تاوتوێ بکرێت.
وتیشی، بەھۆی مانگرتنەکەوە بەشێکی زیندانیکراوەکان رەوشی تەندروستییان ناجێگیرە.