دارستان و پاوانی سلێمانی داوایەک لە ھاوڵاتیان دەکات
کوردسات نیوز
٢١ی ئازاری ٢٠٢٢
ھاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی داوا لە گەشتیاران و ھاوڵاتیان دەکات پارێزگاری لە دارستانەکان بکەن و نەمامە وردەکان بپارێزن و لە نزیک قەدی دارەکان ئاگرنەکەنەوە و زیان بە دارستانەکان نەگەیەنن، تا بەم جۆرە جوانە بمێنێتەوە، چونکە دارستانەکان سەرچاوەیەکی گرنگن بۆ ژیانی بونەوەران و سەرچاوەی ئاو و ھەوای پاکن و پێویستن بۆ روبەڕوبوونەوەی گۆرانکاری کەشوھەوا.
راشیگەیاند، ٢١ی ئازار دەکەنە دەرفەتێک بۆ ھۆشیارکردنەوە لەبارەی گرنگی دارستانەکان بۆ مرۆڤ و ھەموو بونەوەرەکانی تر، ئەمساڵ بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە ڕێگەی پێنج نەمامگەوە زیاتر لە ٥٠٠ ھەزار نەمامی بەرھەمھێناوە و بەپێی پلانێکیش لە زۆربەی پرۆژە و ھۆبە دارستانییەکانی سەر بەڕێوەبەرایەتییەکەیاندا روێنراوە.