کوردستانکوردستان

چەند رێكخراوێكی كۆمەڵی مەدەنی لە بینای ئەمنە سورەكە لە سلێمانی، بە ھاوكاری دەزگاكانی ڕاگەیاندن كەمپینێكیان بۆ قوربانیان و زیان لێكەوتوانی لافاوەكەی شاری هەولێر ڕاگەیاندوە و داوا لە هاوڵاتیان دەكەن بە بە دەنگ داواكاریەكەیانەوە بچن تا بە زووترین كات هاوكاری و پشتیوانییەكان بگەیەننە زیان لێكەوتوانی هەولێر.
هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنانەوە زانیاری وەربگرن و هاوكارییەكانیان بگەیەنن.
07736989537

07701574850
ئەو رێكخراوانەی كەمپەینەكەیان راگەیاندووە بریتین لە:

ڕێكخراوی گەشە پێدانی كۆمەڵایەتی و مەدەنیەت

ڕێخراوی گەشە بۆ تواناكاتی لاوان 

ڕێكخراوی لانەی مناڵانی كوردستان

ڕێكخراوی پەرەپێدای دیموكراسی و مەدەنیەت

ڕێكخراوی ڕێدۆز

ڕێكخراوی بێنازی شەهیدان

سەنتەری ھاوبەشیی لوڕ


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، ئەمساڵ ٨ ھەزار و ٢٨٦ رووداوی ھاتوچۆ لە عێراق تۆمار کراون، بەھۆیانەوە ٢ ھەزار و ١٥٢ کەس گیانیان لەدەستداوە، کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ دەشڵێت، گیانلەدەستدان بە رووداوەکانی ھاتوچۆ لە پلەی یەکەمی ھۆکارەکانی گیانلەدەستدانە لە عێراق و لە پێش ھۆکارەکانی وەک تیرۆر و توندوتیژی و رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەوە دێت.
بەپێی ئامارەکەی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ، ئاماری رووداوەکانی ھاتوچۆ لە عێراق بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیانکردووە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو ٨ ھەزار و ١٨٦ رووداوی ھاتوچۆ ھەبووە، ھۆکارەکانی رووداوەکانی ھاتوچۆش بۆ تیژڕەوی شۆفێران و پابەندنەبوون بە یاسا و رێنماییەکان و خراپی رێگە و بانەکان دەگەڕێنەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھەر لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوەشدەکات ، بە نیگەرانییەکی قووڵەوە لەو دۆخە دەڕوانین کە بەھۆی باران بارین و دروستبوونی لافاوەوە بەسەر شاری ھەولێر خەڵکە تێکۆشەرەکەی ھاتووە، کە بەداخەوە ژمارەیەک ھاووڵاتی بوونە قوربانی، پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەم و دووبارە ھاوخەمی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەم و بەوپەڕی تواناوە ھاوکاری لێقەوماوان و زیانلێکەوتووانی ئەم کارەساتە دەبین .
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، لە پەیامەکەیدا، ھاوخەمی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری بەرکەوتووانی لافاوەکە کرد و رایگەیاند، ئومێد دەکەین خوای گەورە پلەی شەھادەتیان پێ بدات و دڵنەوایی بە کەسوکاریان ببەخشێت، ئەوانەشی زیانی ماددیان بەرکەوتووە، خوای گەورە بەخێر بۆیان قەرەبوو بکاتەوە .

یەکێتی زانایانی ئاینی، داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و خواپێداوان و خێرخوازان و رێکخراوە خێرخوازییەکان کرد، بەپێی توانا ھاوشانی حکومەت بە پیر لێقەوماوانەوە بچن و بە گیانی ھاوکاری و کۆمەکیکردن خەم و خەسارەتی زیانلێکەوتووان کەم بکەنەوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاماژە بەوەش کراوە، ھەر مامۆستا و خوێندکارێک کە دانیشتووی ئەو گەڕەکانە بێت و دەوامی لە دەرەوەی ئەو گەرەکانە بێت کە بەر لافاو کەوتوون بەھۆی ئەوەی زیانیان بەرکەوتووە، دەوام ناکەن و مۆڵەت پێدراودەبن . 
وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەش کردووە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان بە ھەماھەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکەی کارگێری لە  کوردستان، دەسەڵاتی تەواویان دەبێت لە ھەر شوێنێک بەھۆی ڕەوشی کەشوھەوا بزانن کاریگەریی  و مەترسی دروست دەبێت، پێویستە پێشوەختە بریار بدەن بۆ ڕاگرتنی دەوام بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و خوێندکاران .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی پارێزگاری ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دڵنیایی دەدەن بە ھاووڵاتییانی سنووری پارێزگای ھەولێر، ھەموو ھەوڵ و توانایەکیان خستووەتەگەڕ و لایەنە پەیوەندیدارەکان و ھێزەکانی (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، ھاتوچۆ و بەرگری شارستانی و تەندروستی و شارەوانیەکان و ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگا)، لە ئامادەباشی و کارکردن و بەدواداچوونی بەردەوامدان بۆ پێشھاتەکان و کاری پێویست بۆ زیانلێکەوتووان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان.

دەشڵێت، ھەرکەس و لایەن و خێرخوازێک دەیەوێت دەستی یارمەتی بۆ قوربانیان و لێقەوماوان و زیانلێکەوتووان درێژ بکات، دەتوانێت لە رێگەی ژمارە حسابی"٥٠٨"بانکی منارە ھاوکاری و کۆمەک و یارمەتییەکان پێشکەش بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لە باڵەخانەی پارێزگای ھەولێر، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی پارێزگاری ھەولێر و ژمارەیەک لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان، لەبارەی لافاوەکەی ھەولێر کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکە سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە کەمتەرخەمییەکان و ھۆکاری رووداوە دەکەن، کە یەکێک لە ھۆکارەکان گرتنی رێڕەی ئاوەکە بووە و لە ساڵانی رابردووشدا بە شێوەیەکی ئەندازیاری رەچاوی رێڕەوەکانی ئاو نەکراوە راشیگەیاند، لیژنەیەکیان بۆ خەمڵاندنی زیانەکان راسپاردووە و ھاوکاری زیانلێکەوتووان دەکەن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییەکانی لافاوەکەی ئەمڕۆی ھەولێر کرد و ھیوای چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست، دڵنیاییشیدا کە حکومەتی فیدڕاڵی، ھەر رێکارێکی پێویست بێت ئەنجامی دەدات بۆ ھاوکاریکردنی دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ روبەروبوونەوەی زیانەکانی کارەساتی لافاوەکە، ھەردوولاش جەخیان لە گرنگیی پەرەپێدانی ھەماھەنگی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی ھەرێم لە ھەموو ئاستەکاندا کردەوە، لە پێناو دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیریی گشت پێکھاتەکانی عێراق.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 وتیشی، لە ھەر شوێنێک پێویست بکات پشوو رادەگەیەنن و سبەینێش دەست بە ھەڵمەتی پاککردنەوەو جەردی زیانەکان دەکەن.
پارێزگاری ھەولێر راشیگەیاند، ژمارە بانکیی ٥٠٨ لە بانکی منارە کراوەتەوەو خێرخوازان و ھاوڵاتیان دەتوانن لە رێی ئەو ژمارە بانکییەوە ھاوکاری زیانلێکەوتوان بکەن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وتیشی ، سبەینێ‌ تەنها لە هەردوو پەروەردەی چەمچەماڵ و دوكان پشووە و دەسەڵاتیش دراوەتە پەروەردەكان بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراو دەتوانن پشوو رابگەیەنن .
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆن و کێوماڵەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی گەرمیان لە ناوچەکانی قوڕیچایی و غەڕە و پەڵکانەی نێوان کفری و خورماتوو، گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە کە ڕووفاتی ١٣ پۆلیس و چەکداری حەشدی تێدابوو، ھاوکات حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش دەستی بەسەردا گیرا.


لە سنوری چەند ناوچەیەکی "داوێ"ش چەند حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش دەستی بەسەردا گیراوە و لەناوبراون، تەرمی کەسێکیش دۆزراوەتەوە کە جلی مەدەنی لەبەردابووە و پەیوەندی بە تیمی  تەندروستییەوە کراوە بۆ ھەڵگرتنەوەی تەرمەکە، ھەروەھا کێوماڵکردن بەردەوامە و تیمێکی ئەندازیاری پوچەڵکردنەوەی مین لە ناوچەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کارزان غەفووری وتەبێژی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژووری ئۆپەراسیۆنی  ھاوبەش بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران پێکھاتووە لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی پۆلیس و ئاسایش و ھێزەکانی پێشمەرگە و زێرەڤانی و پۆلیسی ئامادە و فریاکەوتن و ھەواڵگری گشتی .


وتیشی، ئەو تاوانبارانەی کە لە ناوەڕاست و خواروی عێڕاق و دەرەوەی کوردستانن ژوورەکە راسپێردراوە تاوەکو ناوی تاوانباران رادەستی ژووری ھەماھەنگی عێڕاق و کوردستان بکرێت، یان ئاراستەی پۆلیسی ئینتەرپوڵ بکرێت بۆ ئەوەی دەستگیربکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەقید "شەماڵ عەبدلڕەحمان" راشیگەیاند، لەئێستادا تیرۆریستان مۆڵگەیان نەماوەو بوونەتە گروپی بچوک و ناوەناوە دەردەکەون.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسایشی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، تۆمەتباری سەرەکی بە بەکارھێنانی چەک ھەڵساوە بە کوشتنی تاوانلێکراو و پاشان بە ئۆتۆمبیلەکەی تەرمەکەی گواستووەتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە تەرمەکەی تێدا دۆزرایەوە، پاشان ھەوڵی خۆ حەشاردانی داوە ، بەڵام تیمەکانی  ئاسایشی سلێمانی دەستگیریانکردووە و دەستیشیانگرتووە بەسەر ئەو چەک و ئۆتۆمبێلەی کە لە تاوانەکەدا بەکارھێنراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...740741742743744...917