"بەیار محێدین" لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەعات ٢:١٣ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگاردارکرانەوە لە کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێکی گەڕەکی بەختیاری سۆران، دواتر تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد و دەرکەوت دوو منداڵی تەمەن سێ ساڵ کە ئامۆزازای یەکترن لە ناو ماڵەکەدا بوون و بەھۆی ئاگرەکە سوتاون و گیانیان لەدەستداوە.

لەبارەی چۆنییەتی رووداوەکە وتی، خاوەن ماڵەکە سۆپایان لای پەردەی پەنجەرە داناوە، بەھۆیەوە پەردەکە ئاگری گرتووە دواتر بەھۆی ئەوەی  خانووەکە گڵ بووە  ئاگرەکە زوو تەشەنەی کردووە.