"مەزڵوم کۆبانێ" فەرماندەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات  رایگەیاند، ئامانجی سەرەکییان کۆتایی ھێنانە بە داگیرکاری تورکیا لە عەفرین لە رۆژئاڤای کوردستان و گەڕانەوەی خەڵک بۆ زێدی خۆیان.
راشیگەیاند، زیاتر لە چوار ساڵە تورکیا داگیرکردن و جینۆساید لە عەفرین درێژە پێدەدات، جیھان و نەتەوەیەکگرتوەکانیش لە ئاست ئەو داگیرکارییە بێدەنگن.

بە پێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی سووریا، لە ساڵی ٢٠١٨ و لە کاتی داگیرکردنی عەفرین تا ئێستا ٧ھەزار و ٥٠٠ کەس رفێندراون و ٦٣٩ کەسیش کوژراون، ھەروەھا ھەزار و ٣٠٠ ھاووڵاتیش زیندانیکراون.