"کامەران حەسەن" قائیمقامی قەزای ماوەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، ھەرچەندە لە لایەن تیمەکانی غەواس و تیمی فڕۆکەوانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی و کەسوکار و خەڵکانی خۆبەخش ھەڵمەتی گەڕان بەردەوام بوو، بەڵام بە ھۆی خوڕی و خێرایی چەمەکەو ساردی ئاوەکەو سەختی شوێنی چەمەکە، نەتونراوە ئەو کەسانە بدۆزرێنەوە،
راشیگەیاندوە ئەمڕۆ ھەڵمەتی گەڕان بەردەوام دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش تیمێکی مەلەوانی خاوەن ئەزموون لە تەق تەقەوە دێنە ماوەت.