بەھۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی لە دوێنێوە رووی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کردووە، شەوی رابردوو لە خورماتوو ٢٣ کەس گەیەندرانە نەخۆشخانە و لەو ژمارەیەش شەش کەسیان گیانیان لەدەستدا. دوای کەمبوونەوەی ئۆکسجینیش لە نەخۆشخانەی خورماتوو بەھۆی زۆری ژمارەی سەردانیکەرانەوە، لەسەر راسپاردەی مەلا کەریم شکور، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئۆکسجینی پێویست گەیەندرایە نەخۆشخانەکە.
ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی ھەولێر رایگەیاند، ٤٣ کەس رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجام دراوە. تەندروستی ھەولێر داوای لە ھاوڵاتیان کردووە بەمەبەستی دروستنەبوونی پاڵەپەستۆ لەسەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژھەڵات، ئەو کەسانەی بەھۆی خۆڵبارینەوە تەندروستییان تێکچووە، سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا بکەن.
ھەر بەھۆی خۆڵبارین و تەنگەنەفەسییەوە، ١١ کەس لە سلێمانی و ٥ کەس لە گەرمیان و ٩٠ کەس لە کەرکوک و ٣٥ کەس لە ئیدارەی راپەڕین گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمیش لە راگەیەندراوێکدا داوای لە ھاوڵاتیان کرد، لە ناچاریدا نەبێت نەچنە دەرەوە و لە کاتی چوونە دەرەوەش ماسک ببەستن، چونکە تۆز و خۆڵ کاریگەری لەسەر کۆئەندامی ھەناسەدان ھەیە، بەتایبەت بۆ توشبوانی رەبوو و ھەستیاری و نەخۆشانی دڵ. تا ئێستاش لە ھەرێمی کوردستان ھیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بە خۆڵبارین تۆمەر نەکراوە.
دوێنێ پێنجشممە بەھۆی خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و سلێمانی راگیران. شەوی رابردووش تاھیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای کەمبوونەوەی کاریگەری خۆڵبارینەکە گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی دەستیان پێکردووەتەوە.
بەپێی نوێترین زانیاری گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێریش دەستیانپێکردووەتەوە .
بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی راشیگەیاند، پێدەچێت شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە شاخاوییەکان بگرێتەوە و ئەگەری تاوە باران و ھەورەبروسکەش لەئارادایە.
فریاکەوتنی ڕۆژئاوا:٧٠ ھاوڵاتی
کۆی گشتی:٢٢٢ حالەت ھەبووە
هاوکات هەر لە راگەیەنراوەکەدا ، دەستخۆشی لە پزیشکان و کارمەندانمان دەکەین کە ھەمیشە لەبەردەوامیدابوونە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی بۆ ھاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری ھەولێر.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر
سەرچاوەیەک لە ژووری ئۆپراسیۆنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، زۆربەی ئەوانەی دووچاری تەنگەنەفەسی ھاتوون کەسانی بەتەمەن و ئەو کەسانەن نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە.
سەرچاوەکە وتیشی، تائێستا ھیچ کەسێک بەھۆی خۆڵبارینەوە گیانی لەدەست نەداوە و چارەسەری پێویستیش بۆ نەخۆشەکان کراوە و بەشێکیان ھێشتا لە نەخۆشخانەکاندان
ھەر لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەیان بەوەشکردوە ، پاش کۆکردنەوەی زانیاری پێویست و چاودێریکردنی چەند کەسێک کە لەچەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی خەریکی فاڵگرتنەوەو نوشتەکردن و فریودانی ھاوڵاتیان بون، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری توانیان لەچەند ھەڵمەتێکی جیادا پێنج تۆمەتبار دەستگیربکەن.
ئاشکراشیانکردووە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر چەندین پارچە کەلوپەلدا کە بۆ فاڵگرتنەوەو نوشتەکردن بەکاریانھێنابوو.
لەئێستا ھەریەک لەتۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ دیداری فراوانی یەکێتی کە بڕیارە مانگی ئایار بەڕێوەبچێت، تا ئێستا دیداری یەکێتی لە کەرکوک و دھۆک و ھەولێر و رانیە رێکخراوەو سبەینێش لە ھەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.
دیداری یەکێتی بانگەوازێکی ھەڤاڵانە و نیشتمانییانەیە بۆ تاووتوێکردنی واقعی ئێستای یەکێتی و ناسنامەکەی، بۆ نوێکردنەوەی وتاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆ ئەوەی بە دیدگایەکی نوێوە ئامادەبێت ئەرکەکانی سەرشانی جێبەجێ بکا و سەرەنجام باشتر خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک و خاکی کوردستان بکات، بۆ سبەینێیەکی باشتر کوردستانێکی ئاوەدان بۆ ھەمووان، بێ جیاوازی، فەراھەم بکات.
لەم چواچێوەیەدا دیداری یەکێتی، دەیەوێت چەندین تەوەری جێی بایەخی ئێستاو ئایندەی حزب و پێداویستی و کێشە و پێشھاتەکانی کۆمەڵگەکەیان، ئەزموونی سیاسی گەلەکەیان تاوتوێ بکات، چونکە پێشھات و گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵگا و سەردەم لە ئاستی کوردستان و دەرەوەشدا ئەم ھەوڵ و کۆششە تازەیە دەخوازێت، پێویستیان بەوەیە لەھەموو سێکتەرەکاندا، دیدی نوێ و دەسپێشخەری یەکێتییانە بێننە کایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری گەشتوگوزاری یۆنان بە وردی باسی ئەزمونی وڵاتەکەی کرد کە چۆن لە سەرەتای ساڵانی ١٩٦٠وە دەستیان کردوە بە بونیادنانی ژێرخانی گەشتوگوزار و ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ ھاوکاریکردنی حکومەتی ھەرێم لە دانانی پلانی ستراتیژی بۆ پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار.
ھەر لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییە گەشتوگوزارییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و یۆنان، تاوتوێی دەستپێکردنی گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی لەنێوان کوردستان و یۆنان کرا تا ھاوڵاتیانی ھەردوولا بتوانن بە مەبەستی گەشتیاری سەردانی یەکتر بکەن.
لەو مەراسیمەدا کە شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی (ی.ن.ک) و ژمارەیەک لەئەندامانی سەرکردایەتی و کەسایەتی و ھەڤاڵان و دڵسۆزان و وەفادارانی مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد ئامادەیبوون، ھەڵمەتێکی نەمام رواندن بۆ شادکردنی رۆحی قوربانیان و شەھیدانی دەستی داعش بەڕێوەچوو.
خاتوو شاناز ڕایگەیاند، ئەمساڵ بەوپێیەی ساڵیادەکە کەوتۆتە مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە و بۆئەوەی کەسانێکی زۆر کە لەدەرەوەی شارەوە دێن و ماندوونەبن بڕیارماندا مەراسیمی تایبەت بەو بیرەوەرییە بخەینە مانگی ئایار، ئەمڕۆش تەنیا بە ھەڵمەتی چاندنی نەمام بەشداری بکەین کە لەساڵی ٢٠١٦ ەوە دەستمان پێکردوە و لەگەڵ گەورەبونی نەمامەکاندا ناوی پیرۆزی شەھیدانی لەسەر دەنوسین.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد وتیشی ، بەداخەوە کەشەڕی داعش ھێشتا کۆتایی نەھاتووە و قوربانیەکی زۆرمان داوە بۆیە وەک یادێک و وەک ڕەمزێک بۆ ئەو شەھیدانە دەمانەوێت ئەم پارکە وەک بەشێکی لێبێت کە ھەمیشە یادیان بەخێر بکەینەوە.
لەبارەی ئەو مەراسیمەی چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد ، بەردەوام دەبن لەسەر بیروبۆچون و ھزری مامۆستا، بۆ ئەمساڵیش وەک چۆن پێشتر بەڵێنمان دابوو، ھەموو بەرھەمەکانی کۆکراوەتەوە و لە ١٥ بەرگدا بەچاپ گەیەندراوە کە دواتر مەراسیمی ناساندنی بۆ بەڕێوەدەچێت لەلایەن رێکخراوی ئیبراھیم ئەحمەد فاوەندەیشنەوە.
وتیشی ، ھیوادارم خەڵک زیاتر سودی لێببینێت و زیاتر لە ھەست و فکر و بۆچونی باوکم تێبگات.
دواتریش، خاتوو شاناز بەھاوڕێیەتی ژمارەیەک لەئەندامانی خانەوادەکەی، سەردانی مەزاری پیرۆزی مامۆستا و سیاسەتمەداری کۆچکردووی کرد و بەڵێنی بەردەوامبون لەسەر رێبازەکەی بۆ خزمەتکردن بەکورد و کوردستان و ھێنانەدی ئاوات و ئامانجەکانی دووپات کردەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد ، دوای ٢٢ ساڵ لە کۆچی دوایی مامۆستادا ھیوادارم ھەموومان بیری نیشتمانپەروەری مامۆستا ئیبراھیم و دلسۆزانی تری نیشتمان بکەینە پاڵنەر بۆ دەربازکردنی کوردستان لە قەیران و مەترسییەکان.
دەقی پەیامەکە :
دوای ٢٢ ساڵ لە کۆچی دوایی مامۆستام، مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد؛ بۆ ھەمیشە وشە و پەند و ئامۆژگارییەکانی لەگوێمدا دەزرینگێنەوە. ھیوادارم ھەموومان بیری نیشتمانپەروەری مامۆستا ئیبراھیم و دلسۆزانی تری نیشتمان بکەینە پاڵنەر بۆ دەربازکردنی کوردستان لە قەیران و مەترسییەکان.
یاد و یادەوەریت بۆ ھەمیشە بەزیندوویی دەمێننەوە.
رۆحت شاد باپیرەم.
دەقی پەیامەکە :
ئەمڕۆ ٢٢ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستای سیاسەت و کوردایەتی، رۆشنبیری و رۆژنامەگەری، مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد تێدەپەڕێت.
مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد یەکێک بوو لە سیمبولەکانی سیاسەت، رێبەری خەبات و تێکۆشان لە سەدەی رابردوودا و بەو بیرە نەتەوەییەوە کە ھەیبوو، ھەموو ژیانی بۆ خەبات دژی زوڵم و ستەم تەرخانکرد. ئەمەش نەک ھەر لە کاری سیاسیدا، بەڵکو لە بەرھەمە ئەدەبی و رۆژنامەوانییەکانیدا بە ئاشکرا دیارە.
یەکڕیزی و یەکدەنگی کورد بەرامبەر داگیرکەران و ھەبوونی گوتارێکی نەتەوەیی و نیشتمانیی لەنێوان ھێزە سیاسییەکاندا خەمی گەورەی مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد بوو. ھەمیشە بڕوای بەوە ھەبووە کە سەرکەوتنی کورد پەیوەستە بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی ناوماڵی کوردەوە، بۆ ئەمەش ھەوڵی زۆری داوە و مێژوو شاھیدی دڵسۆزی و خەمخۆری بۆ مامۆستا ئیبراھیم دەدات بەرامبەر سەربەرزی و سەرفرازی خەڵکی کوردستان.
ئەوکاتەی مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، خەباتی سیاسی گۆڕانکاری و نوێگەری بەسەردا ھات و بناغەیەکی نوێی بۆ خەبات و کاری سیاسی دانا. ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی ھەبوو لە سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و شێوازی کارکردنیدا. ئەوانەی رابردوو لەیاد ناکەن و مێژوو وەک خۆی دەگێڕنەوە، ئەم راستییە باش دەزانن.
ئێمە خەبات و تێکۆشانی مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد لەیاد ناکەین. بە سوودوەرگرتن لەو میراتە سیاسی و رۆشنبیرییەی مامۆستا بۆ ئێمەی جێھێشتووە درێژە بە خەبات دەدەین و بە ئومێدەوە بۆ داھاتوو دەڕوانین. ئەمەش ئەرک و بەرپرسارێتی ئێمەیە بەرامبەر نەتەوەکەمان و وەفاداریمان بۆ مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد.
"شێخ حسێن حەمە ساڵەح" نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان ڕایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ بەسەر ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە نزیک لە دوورگەی سانتۆرینی یۆنان، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو تەرمی پێنج کۆچبەری کورد دەھێنرێنەوە بۆ ھەرێم.
ڕاشیگەیاند، تەرمەکان قوربانی ڕووداوەکەی ٢١-١٢-٢٠٢١ن و بە چەند قۆناغێکی جیا جیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنانەوە دۆزرانەوە.
نوێنەری دەزگای لوتکە ڕاشیگەیاند، تا ئێستا بەڵگەنامەی سەرجەم بێسەروشوێنبووانی ئەو ڕووداوە و سەرجەم ڕووداوەکانی ساڵانی ڕابردوو بە کراوەیی ماوەتەوە و دەزگای لوتکە بە مەبەستی ھاوکاری و کارئاسانی بۆ کەسوکاریان بەردەوامە لە بەدواداچوون.
لە کۆبوونەوەکەدا بە گرنگییەوە باس لە ھاندان و کارئاسانی بۆ کۆمپانیا و وەبەرھێنەرانی یۆنانی کرا کە بە ھاوکاری کۆمپانیا و وەبەرھێنەرانی کورد لە بوارەکانی گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراکدا وەبەرھێنان بکەن و لەو بارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئامادەیی تەواوی حکومەتی ھەرێمی دەربڕی بۆ کارئاسانیکردن بۆ کۆمپانیا و وەبەرھێنەرانی یۆنانی.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر دەستپێکردنی گەشتی ڕاستەوخۆی ئاسمانی لە نێوان کوردستان و یۆنان و وەزیری گەشەپێدان و وەبەرھێنانی یۆنان ڕایگەیاند ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی دەکەن بۆ پێدانی ڤیزە بە ھاوڵاتیانی کوردستان و دەستپێکردنی ھەرچی زووتری گەشتی ڕاستەوخۆ لە نێوان کوردستان و یۆناندا.
قوباد تاڵەبانی سوپاسی ھەڵوێست و تێگەیشتنی وەزیری گەشەپێدان و وەبەرھێنانی یۆنانی کرد بۆ کوردستان و باسی لەوەشکرد کە ڕاستە ئەوان نەوت و گازیان ھەیە، بەڵام پلانی حکومەتی ھەرێم بۆ لەمەودوا ئەوەیە زیاتر گرنگی بە گەشەپێدانی کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و پیشەسازی بدات و بۆ ئەم مەبەستەش جگە لە کارئاسانی بۆ کۆمپانیا و وەبەرھێنەرە بیانییەکان لە پلانیاندایە سیستمی بانکی لە کوردستان ڕێکبخەنەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تا ئێستا دوو ملیۆن و ٦٠٤ ھەزار و ٨٤١ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و ٤٣٩ ھەزار و ٣٩٢ کەس ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە و یەک ملیۆن و ١٤٠ ھەزار و ٤٤ کەسیش ژەمی دووەمیان وەرگرتووە، ھەروەھا تا ئێستا ٢٥ ھەزار و ٤٠٥ کەس ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکانیان وەرگرتووە. بە پێی ئامارەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ، ٤٠٠ ھەزار کارتی ڤاکیسن دروستکراوە.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەو ١٤ خێزانە پێکھاتوون لە ٥٣ کەس و لە کەمپی ئاشتی ناحیەی عەربەت لە شاری سلێمانییەوە بۆ ناحیەی یەسریبی پارێزگای سەڵاحەدین گەڕێنراونەتەوە.
بە پێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٧ زیاتر لە ٦ ملیۆن ھاووڵاتی عێراق بەھۆی شەڕی داعش لە ناوچەکانیان ئاوارەبوون و تا ئێستا نزیکەی ٢ ملیۆن کەسیان نەگەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵ و کەسابەتیان.