لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری گەشتوگوزاری یۆنان بە وردی باسی ئەزمونی وڵاتەکەی کرد کە چۆن لە سەرەتای ساڵانی ١٩٦٠وە دەستیان کردوە بە بونیادنانی ژێرخانی گەشتوگوزار و ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ ھاوکاریکردنی حکومەتی ھەرێم لە دانانی پلانی ستراتیژی بۆ پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار.

ھەر لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییە گەشتوگوزارییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و یۆنان، تاوتوێی دەستپێکردنی گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی لەنێوان کوردستان و یۆنان کرا تا ھاوڵاتیانی ھەردوولا بتوانن بە مەبەستی گەشتیاری سەردانی یەکتر بکەن.