گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستیانپێکردووەتەوە
کوردسات نیوز
٨ی نیسانی ٢٠٢٢
دوێنێ پێنجشممە بەھۆی خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و سلێمانی راگیران. شەوی رابردووش تاھیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای کەمبوونەوەی کاریگەری خۆڵبارینەکە گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی دەستیان پێکردووەتەوە.
بەپێی نوێترین زانیاری گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێریش دەستیانپێکردووەتەوە .
بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی راشیگەیاند، پێدەچێت شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە شاخاوییەکان بگرێتەوە و ئەگەری تاوە باران و ھەورەبروسکەش لەئارادایە.