بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا  ئاماژەیان بەوەشکرد ، لەهەردوو فریاکەوتنی ڕۆژھەڵات و فریاکەوتنی ڕۆژئاوا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر، تائێستا ٢٢٢ھاوڵاتی بەھۆی تەنگەنەفەسییەوە سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە .

فریاکەوتنی ڕۆژھەڵات:١٥٢  ھاوڵاتی

فریاکەوتنی ڕۆژئاوا:٧٠ ھاوڵاتی

کۆی گشتی:٢٢٢ حالەت ھەبووە

هاوکات هەر لە راگەیەنراوەکەدا ، دەستخۆشی لە پزیشکان و کارمەندانمان دەکەین کە ھەمیشە لەبەردەوامیدابوونە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی بۆ ھاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری ھەولێر.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر