سبەینێ دیداری یەکێتی لە ھەڵەبجە بەڕێوەدەچێت
کوردسات نیوز
٨ی نیسانی ٢٠٢٢
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ دیداری فراوانی یەکێتی کە بڕیارە مانگی ئایار بەڕێوەبچێت، تا ئێستا دیداری یەکێتی لە کەرکوک و دھۆک و ھەولێر و رانیە رێکخراوەو سبەینێش لە ھەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.
دیداری یەکێتی بانگەوازێکی ھەڤاڵانە و نیشتمانییانەیە بۆ تاووتوێکردنی واقعی ئێستای یەکێتی و ناسنامەکەی، بۆ نوێکردنەوەی وتاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆ ئەوەی بە دیدگایەکی نوێوە ئامادەبێت ئەرکەکانی سەرشانی جێبەجێ بکا و سەرەنجام باشتر خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک و خاکی کوردستان بکات، بۆ سبەینێیەکی باشتر کوردستانێکی ئاوەدان بۆ ھەمووان، بێ جیاوازی، فەراھەم بکات.
لەم چواچێوەیەدا دیداری یەکێتی، دەیەوێت چەندین تەوەری جێی بایەخی ئێستاو ئایندەی حزب و پێداویستی و کێشە و پێشھاتەکانی کۆمەڵگەکەیان، ئەزموونی سیاسی گەلەکەیان تاوتوێ بکات، چونکە پێشھات و گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵگا و سەردەم لە ئاستی کوردستان و دەرەوەشدا ئەم ھەوڵ و کۆششە تازەیە دەخوازێت، پێویستیان بەوەیە لەھەموو سێکتەرەکاندا، دیدی نوێ و دەسپێشخەری یەکێتییانە بێننە کایەوە.