قوباد تاڵەبانی لە ساڵڕۆژی ماڵئاوایی مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد پەیامێکی بڵاوکردوە
٨ی نیسانی ٢٠٢٢
ئاماژەی بەوەشکرد ، دوای ٢٢ ساڵ لە کۆچی دوایی مامۆستادا ھیوادارم ھەموومان بیری نیشتمانپەروەری مامۆستا ئیبراھیم و دلسۆزانی تری نیشتمان بکەینە پاڵنەر بۆ دەربازکردنی کوردستان لە قەیران و مەترسییەکان.
دەقی پەیامەکە :
دوای ٢٢ ساڵ لە کۆچی دوایی مامۆستام، مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد؛ بۆ ھەمیشە وشە و پەند و ئامۆژگارییەکانی لەگوێمدا دەزرینگێنەوە. ھیوادارم ھەموومان بیری نیشتمانپەروەری مامۆستا ئیبراھیم و دلسۆزانی تری نیشتمان بکەینە پاڵنەر بۆ دەربازکردنی کوردستان لە قەیران و مەترسییەکان.
یاد و یادەوەریت بۆ ھەمیشە بەزیندوویی دەمێننەوە.
رۆحت شاد باپیرەم.