ھەر لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەیان بەوەشکردوە ، پاش کۆکردنەوەی زانیاری پێویست و چاودێریکردنی چەند کەسێک کە لەچەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی خەریکی فاڵگرتنەوەو نوشتەکردن و فریودانی ھاوڵاتیان بون، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری توانیان لەچەند ھەڵمەتێکی جیادا پێنج تۆمەتبار دەستگیربکەن.

ئاشکراشیانکردووە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر چەندین پارچە کەلوپەلدا کە بۆ فاڵگرتنەوەو نوشتەکردن بەکاریانھێنابوو.

لەئێستا ھەریەک لەتۆمەتباران بەبڕیاری  دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.