لە دوای جەژنی ڕەمەزان ١٧١ ڕووفاتی ئەنفالکراو لە بەغدادەوە دەگەڕێندرێنەوە
کوردسات نیوز
١٢ی نیسانی ٢٠٢٢
لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز، ئەدیب لەتیف ڕایگەیاند بڕیارە لە دوای جەژنی ڕەمەزان ١٧١ ڕووفاتی ئەنفالکراو لە بەغدادەوە بھێنرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.
ڕۆژی ١٤/٤، ٣٤ ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفال دژ بە گەلی کورد تێدەپەڕێت، کە بە کوشتنی ١٨٢ ھەزار کورد و ھەروەھا وێران کردنی چوار ھەزار و ٣٠٠ گوندی کۆتای ھات.