شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، لە وتەیەکیدا دەستخۆشی لە گەنجانی تیمەکە کرد کە خۆبەخشانە خزمەتی ھاوڵاتیان دەکەن و پێی وتن: شانازیان پێوەدەکات کە لە پێناو ڕزگارکردنی ژیانی کەسێک یان دۆزینەوەی کەسێک لەناو ئاودا لە کاتی ڕووداوی خنکاندن ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە، ھەروەھا دەستخۆشی لێکردن کە  توانیان تەرمی ئەو سێ گەنجەی چەمی خەمەلوکەی شارباژێر بدۆزنەوە.

لای خۆیەوە، زانا ئەبوبەکر سەرۆکی تیمی مەلەوانی خۆبەخشی تەقتەق سوپاسی شاناز ئیبراھیم ئەحمەدی کرد و ڕایگەیاند، دابینکردنی پێداویستییەکانیان کارئاسانی زۆریان بۆ دەکات لە کارەکەیاندا، بەھۆیەوە دەتوانین باشتر بە ھانای ئەو کەسانەوە بچین کە داوای ھاوکارییان لێدەکەن.