بەپێی زانیارییەکان منداڵەکە ناوی میار عومەر کازمە و بەھۆی ئەشکەنجەی زۆرەوە لە نەخۆشخانەی رزگاری شاری کەرکووک خەوێنراوە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

منداڵەکە ئاسەواری سوتان، برین و خوێن بەربوون بە جەستەیەوە دیارە و ئێستا لە نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکووک چارەسەری بۆ ئەنجام دەدرێت.

پەیجی کەرکووک ناو کە ڕووداوەکانی شاری کەرکووک بڵاودەکاتەوە زانیارییەکانی ئاشکرا کردووە و ژمارەیەک وێنەی منداڵەکەی بڵاوکردۆتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، منداڵەکە لەلایەن کەسێکەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکە و دواتر شوێنەکەی جێھێشتووە.

لەبارەی ڕووڕاوەکەوە د. بەڵێن عومەر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، منداڵەکە تەمەنی دوو ساڵە و لەحاڵەتی بێھۆشیدایە.

د. بەڵێن عومەر وتیشی، " کێشەی منداڵەکە لەسەریدایە و بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی شکان لەجومجومەی دەرکەوتوەو نەزیفی داخلیش بووە لەسەریدا و دەرمانی پێدراوە بەڵام تائێستا دەرمانەکە ھیچ کاریگەریەکی لەسەر منداڵەکە دەرنەکەوتوە."

د. بەڵێن عومەر ڕاشیگەیاند تائێستا پزیشکی پسپۆڕ بڕیاری نەشتەرگەری بۆ نەداوەو ئەگەر پێویست بکات نەشتەرگەریشی بۆ دەکەن، وتیشی منداڵەکە لای باوکی و زڕدایکی ژیاوە.