(حسێن حەمە ساڵح) نوێنەری دەزگای لوتکە لە یونان بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی نزیکەی چوار مانگ بەسەر ڕووداوی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک دورگەی (سانتۆرین) لە یۆنان کە ژمارەیەک کۆچبەری کورد خنکان، ئەمڕۆ تەرمی پێنج کۆچبەری کورد دەھێنرێنەوە بۆ ھەرێم.

ڕاشیگەیاند، تەرمەکان قوربانی ڕووداوەکەی ٢١-١٢-٢٠٢١ن و بە چەند قۆناغێکی جیاجیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنانەوە دۆزرانەوە.

نوێنەری دەزگای لوتکە ڕاشیگەیاند، تا ئێستا بەڵگەنامەی سەرجەم بێسەروشوێنبووانی ئەو ڕووداوە و سەرجەم ڕووداوەکانی ساڵانی ڕابردوو بە کراوەیی ماوەتەوە و دەزگای لوتکە بە مەبەستی ھاوکاری و کارئاسانی بۆ کەسوکاریان بەردەوامە لە بەدواداچوون.