لە مۆنیومێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ ٣٤ مەشخەڵ ھەڵدەکرێت
کوردسات نیوز
١٣ی نیسانی ٢٠٢٢
ھابیل ئەحمەد بەڕێوەبەری مۆنیومێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ ڕایگەیاند، چالاکییەکە بریتییە لە ھەڵکردنی ٣٤ مەشخەڵ وەک ھێمایەک بۆ بیرەوەری ٣٤ ساڵەی کارەساتەکە.
وتیشی، چالاکییەکە لەلایەن مۆنیومێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ بە ھاوکاری سەنتەری گەنجانی ناحیەی شۆڕش ڕێکخراوە.
پێشتریش ئەدیب لەتیف بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٣٤ ساڵەی ئەنفال.
ڕۆژی ١٤/٤، ٣٤ ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفال دژ بە گەلی کورد تێدەپەڕێت، کە بە کوشتنی ١٨٢ ھەزار کورد و ھەروەھا وێران کردنی چوار ھەزار و ٣٠٠ گوندی کۆتای ھات.