دەزگای دژە تیرۆر لە سلێمانی دەستگیركردنی ئەمیرێكی داعش ڕادەگەیەنێت
کوردسات نیوز
١٣ی نیسانی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
١٣ی نیسانی ٢٠٢٢
وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری لە مەترسیی پەرەسەندنی شەڕی ئێران و ئیسرائیل دەدات و رایگەیاند ئەگەر ئەم شەڕە نەوەستێت، وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش دەگرێتەوە.
“هاکان فیدان” وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ لە 51ەمین خولی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە ئیستانبوڵدا، باسی لە شەڕی ئێستای نێوان ئیسرائیل و ئێران کرد.
فیدان لە وتارەکەیدا جەختی لەسەر پشتیوانیی وڵاتانی ئیسلام بۆ ئێران کردەوە و دووپاتی کردەوە کە “ئیسرائیل بووەتە کێشەی سەرەکیی ناوچەکە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رۆڵی خۆی بگێڕێت.”
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: “هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران لە کاتێکدا رویدا کە دانوستانە ئەتۆمییەکان بەردەوامییان هەبوو، ئێمە ئەمە بە تەواوی رەتی دەکەینەوە.”
فیدان هۆشدارییەکی جددیی دا و وتی: “ئەم ئاڵۆزییە پەرەدەسێنێت بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، بۆیە پێویستە بە زووترین کات کۆتایی پێبێت.”
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وەزیری دەرەوە وتی؛ “رەجەب تەیب ئەردۆغان” سەرۆک کۆماری تورکیا هەموو هەوڵێک بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە و کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان دەدات.
وەزیری دەرەوەی تورکیا دووپاتی کردەوە کە تورکیا هەوڵەکانی دابەشکردنی ناوچەکە بە تەواوی ڕەت دەکاتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە د. محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق کرد.
لە دیدارێکدا پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان کرایەوە.
لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، دژی شەڕ و وێرانکارین و پشتگیریی هەموو ئەو هەوڵانە دەکەین کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە دەدرێن.
هەردوولا جەختیان لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دوورخستنەوەی کاریگەریی شەڕەکە لەسەر هەرێمی کوردستان و عیراق کردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی گەیشتە ئیستەنبوڵ.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی گەیشتە بەیانی ئەمڕۆ ئیستەنبوڵ و رایگەیاند، كۆبوونەوەكە لەسەر پێشنیازی ئێران ئەنجام دەدرێت و هێرشەكانی ئیسرائیلیش بۆ سەر وڵاتەكەی تاوتوێ دەكرێت.
وتیشی، هیوادارە راگەیەنراوێكی یەكلاكەرەوە لەسەر هێرشەكانی ئیسرائیل بڵاوبكەنەوە.