مستەفا عەبدولڕەحمان: ئەرمینیا دەکەین بە جێگرەوەی ئۆکراین بۆ ھاوردەکردنی کاڵا
کوردسات نیوز
١٢ی نیسانی ٢٠٢٢
ئەمڕۆ ئەرشەک مانوکیان کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە ھەولێر، سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ مستەفا عەبدولڕەحمان سەرۆکی یەکێتیی ھاوردە و ناردنکارانی کوردستان کۆبووەوە، دوای کۆبوونەکە، مستەفا عەبدولڕەحمان ڕایگەیاند، مانگی داھاتوو وەفدێکی یەکێتیی ھاوردە و ناردنکارانی کوردستان، سەردانی ئەرمینیا دەکات، بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە بکرێت بە جێگرەوەی ئۆکراین، بۆ ھاوردەکردنی کاڵا و خواردەمەنی بۆ ھەرێمی کوردستان.
لای خۆشیەوە کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا ڕایگەیاند، دەیانەوێت پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان پەرەپێبدەن، ساڵی ڕابردووش بە بەھای ١٩٠ ملیۆن دۆلار، ئاڵوگۆڕی بازرگانییان ھەبووە.