لەسەر پێشنیاری وەزیری کشتوکاڵ، حکومەت باج لەسەر ئاژەڵی هاوردەکراوە لادەبات
کوردسات نیوز
١٣ی نیسانی ٢٠٢٢
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم ڕایگەیاند، جەخت دەکەنەوە لە ماف و دەسەڵاتە دەستورییەکانی ھەرێمی کوردستان و داکۆکی لێکردنیان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت "حکومەتی ھەرێم بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆ و دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵ بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر دۆسیەی نەوت و گاز کە بەرژەوەندی گشتی ھەمووان لەخۆ بگرێت."
ئەنجومەنی وەزیران داواش دەکات بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی نەوت و گاز یاسای نەوت و غازی فیدڕاڵی دەربچوێندرێت و دەڵێت پابەندە بە گرێبەستەکانی لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان تا ئەو کاتەی دەگەن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ.
ھەر لە کۆبوونەوەیدا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە پەسەندکردنی "پەیڕەوی ناوی بازرگانی و تۆمارنامەی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان" و دەڵێت ئامان لێی "ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکانی بەدەستھێنانی ناوی بازرگانی و تۆمارکردنی لە تۆمارنامەی بازرگانی و دەستنیشانکردنی لایەنی پەیوەندیدار کە وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی حکومەتی ھەرێمە."