وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ٢ کەس لەسەر کوشتنی منداڵە ٨ ساڵەکەی کەرکووک دەستگیرکران
کوردسات نیوز
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢
ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە منداڵێکی ٨ ساڵان لە کەرکووک لەلایەن چەند چەکدارێکەوە ڕفێندراو و بۆ ڕزگاردکردنی داوای ٢٠٠ ملیۆن دینار لە کەسوکارەکەی کرا.
منداڵەکە کوڕی ئەفسەرێکی ئەمنییە لە شاری کەرکووک شەوی ڕابردوو بە مردووی دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان منداڵەکە ناوی "ئەیوب ئەحمەد ساڵح"ە و خانەوادەکەی خەڵکی پارێزگای تکریتن و ئێستا لە کەرکووک گەڕەکی حەی خەزارییە نیشتەجێن.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە کەرکووک ڕایگەیاند، منداڵەکە لەلایەن خاڵی ڕفێندراوە، دوای ئەوەی ئەو بڕە پارەیەی داوای کردووە پێیان نەداوە منداڵەکەی کوشتووە و تەرمەکەی لە شوێنێک فڕێداوە.