لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی ھەرێم بەردەوامە
کوردسات نیوز
٢١ی نیسانی ٢٠٢٢
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی ھێزەکانی پاراستنی گەل ھەپەگە ئامارێکی سەبارەت لە لەشکرکێشییەکانی تورکیا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ سوپای تورکیا لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ١٣ سەربازی تورکیا کوژراون و دوو سەربازی تریش برینداربوون.
لە بەشێکی تری ئامارەکەدا ھاتووە، لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا ١٤١ سەربازی تورکیا لە زاپ و مەتین و ئاڤاشین کوژراون و ٢٣ سەربازیش برینداربوون، سێ فڕۆکەی چاودێری خراونەتە خوارەوە.
ھاوکات وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووە، لە ئۆپراسیۆنی چڕنووک - قوفڵ دوو ئەفسەری تورکیا کوژراون، ئۆپراسیۆنەکەش بە ھاوکاری ھێزی ئاسمانی تورکیا بەردەوامە.