کۆمیتەی ناوەندی ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران "کۆمەڵە" لە ڕاگەیەنراوێکدا ئیدانەی لەشکرکێشییەکەی تورکیا دەکات و دەڵێت، بەرگریکردن لە خەڵکی کوردستان لە بەرانبەر دەستدرێژییەکانی تورکیا و دژایەتی لەگەڵ داگیرکردنی ڕۆژئاڤا و ھەرێمی کوردوستان، ئەرکێکی ئینسانییە.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، بەرگریکردن لە خەباتی خەڵکی کوردستان، بەرگرییە لە ئازادی و کەرامەتی مرۆڤ و دژایەتییە لەگەڵ سەرکوت و دەستدرێژی و داگیرکاری چەکدارانە، خەڵکی کوردستان و ھێزە چەپ و پێشکەوتنخوازەکان لە ئاستی ناوچە و جیھاندا، دەتوانن دەسدرێژییە سەربازییەکانی سوپای تورکیا بوەستێنن.