لەو کۆبوونەوانەدا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بە بایەخ و گرنگیەوە باسی لە ڕۆل و کاریگەری کچان و ژنانی سلێمانی کرد کە توانیوویانە شان بە شانی پیاوان بە ھەوڵ و ماندوبوونی خۆیان لە بوارە جیاجیاکانی وەرزشدا لە پاڵەوانیەتیەکان سەرکەوتنی مەزن بەدەسبھێنن و ببنە ھۆکاری زیاتر بەرەوپێشبردنی ئاستی وەرزش لە شارەکەدا.
\لە لایەکی ترەوە ھەمان ڕۆژ شاڵاو عەلی عەسکەری ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە قەزای چەمچەماڵ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ ژمارەیەک لە چین و توێژەکانی چەمچەماڵ.
لە کۆبوونەوەکەدا شاڵاو عەلی عەسکەری ئاماژەی کرد بۆ گرنگی ھەڵبژاردنی داھاتوو، گرنگی ئەو ھەڵبژاردنەشی بۆ ئێستا و ئایندەی ھەرێمی کوردستان و دۆخی ناوچە جێناکۆکەکان ڕوونکردەوە.
داوای لە جەماوەری سنوری چەمچەماڵ کرد بەشداری ھەڵبژاردن بکەن و کاندیداکانی ھاوپەیمانی کوردستان سەر بخەن.
لە دیدارێکدا (بافڵ تاڵەبانی)، ستایشی ھەوڵ و ماندووبوونی ھێزەکانی ئاسایشی کرد و ڕایگەیاند، ھێزەکانی ئاسایش پارێزەری ئارامیی و سەقامگیرین، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لای یەکێتی، ئاسایش و ژیان و کاروکاسبی خەڵک ھێڵی سوورە و لە بەرامبەر تاوانکاران و پێشێلکارانی یاسا لێبووردە نابن و دەبێت ڕادەستی یاسا بکرێن".
ھاوکات ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە گۆڕانکاری و چاکسازییەکانی ناوخۆی یەکێتی کردەوە و ڕایگەیاند، لەمەودوا بە ھیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن دەزگا ئەمنییەکان بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەکاربھێنرێن و تێکەڵ بە کێشە کەسیی و سیاسییەکان بکرێن، چاودێریکردنی ژیانی (خەڵک و کەسایەتییە سیاسی و گشتییەکان) لە ڕێگەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و ھۆکارە تەکنەلۆژییەکانەوە ھێڵی سوورە و جێگای قبووڵ نییە.
وتیشی، دەبێت بە بڕیاڕی دادوەر و لە ژێر ڕێنمایی بنەماکانی مافی مرۆڤ ھێزە ئەمنییەکان ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن، ئەرکی ئاسایش جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا و پاراستنی سەقامگیرییە و دەبێت کەشێکی لەبار و ژیانێکی ئارام بۆ خەڵک فەراھەم بکرێت کە ھەست بە پارێزراوی بکات.
لایخۆشیەوە (دکتۆر خەسرەو گوڵ) ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕابردوودا دوور لە چاوی میدیا دەیان شانەی نووستووی تیرۆریستانی داعش ئاشکرا و دەستگیرکراون و ڕاپێچی دادگا کراون.
ڕاشیگەیاند: لە بەرامبەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا چاوپۆشی لە کەس ناکرێت و ڕێگە بە ھیچ کەسێکیش نادرێت ناوی ئاسایش بۆ بەرژەوەندی شەخسی و مەرامی تایبەت بەکاربھێنێت.
وتیشی، ئەو پڕۆژانە ڕۆڵی بەرچاویان دەبێت لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی ڕێگاوبان لە قەزاکە.
ھاوکات ڕۆڵی ھونەرمەندانیشی لە خزمەتکردن بە بواری ڕۆشنبیری و ھونەر لە پایتەختی ڕۆشنبیری بە گرنگ و پیرۆز ناوبرد، بۆ ئەو مەبەستەش پشتگیری و پشتیوانی یەکێتی بۆ دووپات کردنەوە.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بە ھونەرمەندانی ڕاگەیاند، پشتیوانتان دەبم بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانتان و چارەسەرکردنی کێشەکانتان، تاوەکو بتوانن خزمەتی جوانتر پێشکەش بکەن.
ھونەرمەندانیش ڕایانگەیاند: دەرفەتێکی باش بۆ ھونەر و ھونەرمەندان ھاتووەتە پێش، چونکە ئێوە لێرە گوێمان لێدەگرن و لە کێشەکانمان تێدەگەن، پشتیوانمانن.
"ئازاد مستەفا" بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی ھەڵەبجە ڕایگەیاند، ڕۆژانە تووشبوون بە کۆرۆنا کەم دەبێتەوە، چونکە ھۆشیاری ھاوڵاتیان بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و وەرگرتنی ڤاکسین زیادیکردووە، کە تا ئێستا نزیکەی ٢٠ ھەزار کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە.
وتیشی، ئێستا لە نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بە کۆرۆنا لە ھەڵەبجە ١٩ تووشبووی کۆرۆنا ھەیە، کە باری تەندروستی پێنجیان ناجێگیرە.
ھاوکات ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ژمارەیەک ئامێری تەندروستی لە جۆرەکانی مۆنیتەر و ئامێری ھەناسەدانی دەستکردی پێشکەشی نەخۆشخانەی وەفای تایبەت تووشبووانی کۆرۆنا کرد.
ڕێکخراوی "پی یو ئای" فەڕەنسی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نەخۆشخانەکە بە ئەلکترۆنی دەکرێت و بڕی یەک ساڵ دەرمانی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیاویی دابین دەکەن، ھەروەھا ڕاھێنان بە کارمەندانی تەندروستی دەکەن و پێداویستییەکانی ئامێری پزیشکی و تاقیگەش دابین دەکەن، بۆ ئەو پڕۆژانەش ٦٠٠ ھەزار یۆرۆیان تەرخان کردووە.
"کوێستان محەمەد" وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێم ڕایگەیاند، بە بەشداری ڕێکخراوی یونسێف و لەسەر بنەمای جاڕنامەی جیھانی مافەکانی مرۆڤ و ڕێککەوتننامەی جیھانی مافەکانی منداڵ، ڕەشنووسی یاسای پاراستنی مافی منداڵیان تەواو کردووە و ڕەوانەی ئەنجومەنی شورا کراوە، بە پەسەندکردنی ڕەشنووسەکەش، بۆ یەکەم جار ھەرێم دەبێتە خاوەنی یاسایەکی تایبەت بە مافەکانی منداڵ.
وتیشی، ڕەشنووسی یاساکە لە ٨٢ ماددە پێکھاتووە و باس لە دروستکردنی ئەنجومەنێک دەکات بۆ دانانی ستراتیژ و پلان و سیاسەت بۆ پاراستنی منداڵ و دابینکردنی مافەکانیان.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، یەکێک لە پلانە ستراتیژییەکانی وەزارەتیش پاراستنی منداڵە لە تاوان و دەستدرێژییەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان.
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەڵاچوالان لەگەڵ فەرماندەی لیواکانی ھێزی پێشمەرگە کۆبووەوە و ڕایگەیاند، لە ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی یەکەکان و بەرەوپێشچوونی توانا سەربازییەکان و یەکێتیش پەرۆشی دروستکردنی ھێزێکی نیشتمانییە کە بەرگری لە خاکی کوردستان و بەرژەوەندییە باڵاکانی بکات.
وتیشی، بە پشتیوانی ھاوپەیمانان و دۆستەکان ئەو پڕۆسە نیشتمانییە جێبەجێ دەکەن و ھێزی پێشمەرگە دەکەنە ھێزێک لە ئاست ئاڵنگارییەکالن بێت و پارێزەری سەقامگیری و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بێت.
بافڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، لەمەودوا ڕێگە نادرێت ھیچ کەسێک بە ناوی پێشمەرگەوە دەستدرێژی بکاتە سەر موڵکی گشتی و یاساشکێنی بکات، ھەر کەسێکیش لە ھەر پلە و بەرپرسیاریەتییەکدا بێت و ئەو کارە بکات بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی دەبنەوە و ڕاپێچی بەردەم دادگای دەکەن.