ھۆکاری گردبوونەوەکە بۆ ئەوەیە چەند مانگێکە دەرمان و پێداویستی نەخۆشانی گورچیلە لە نەخۆشخانەکە نەماوە و بە پارەیەکی زۆر ھاووڵاتیان لە دەرمانخانەکاندا دەیکڕن.
کوێستان ئەکرەم سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە بەکوردسات نیوزی راگەیاند رۆژانە نزیکەی ٥٠ ملیۆن دینار دێتە بانکی ھەڵەبجە کە بەشی موچەی فەرمانگەکانی ھەڵەبجە ناکات ، ھەربۆیە داوای لەوەزارەتی دارایی کرد چاو بەناردنی بڕی پێوستی سویلەی بانک بۆ ھەڵەبجە بخشێنیتەوە چونکە بەشێکی زۆری فەرمانبەران بایکۆتی دەوامی فەرمانگە خزمەتگوزاریەکانیان کردوە و بەمەش گرفت بۆ راییکردنی کاروباری ھاووڵاتیان دروست بووە .
سامان لەتیف وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، ڕۆژانە لە کاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشین تیمەکانی تەندروستی بەشی فریاکەوتنی خێرا، لە بەردەم بانکەکان جێگیر دەکرێت تا ئەو کاتەی سەرجەم خانەنشین مووچەکانیان وەردەگرن.
لە نوسراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا ھاتووە کە دەبێت ھەرێم لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا سەرجەم گرێبەستەکانی نەوت و غاز، بە گرێبەستە ٥٠ ساڵییەکەی تورکیاشەوە، ڕادەست بکات و ئەوانیش بەپێی یاساکانی عێراق ھەڵسەنگاندی بۆ دەکەن و دووبارە ڕێکی دەخەنەوە.
بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ھەرێم پابەند دەکات بە دامەزراندنی "کۆمپانیای سەرچاوە نەوتییەکانی کوردستان" و ئەم کۆمپانیایە بارەگاکەی لە ھەولێر دەبێت و ڕاستەوخۆ دەبەسترێت بە وەزارەتی نەوت و سەرپەرشتی سەرجەم پرۆسە نەوتییەکانی ھەرێم دەکات.
ئەگەر نوسراوەکە جێبەجێبکرێت، دەبێت ھەژماری بانکی بکرێتەوە لە بانکە نێودەوڵەتییە متمانەپێکراوەکان بۆ داھاتی نەوت و غازی ھەرێم و ھالک بانکی تورکی و ھەندێک لەو بانکانەی متمانەیان نیە دوور دەخرێنەوە.
لە نوسراوەکەدا ھۆشداری دراوەتە سەرجەم لایەنەکان بە حکومەتی ھەرێمەوە کە پابەندییەکانی سەرشانیان جێبەجێبکەن.


دکتۆر "مەجید حەمەد ئەمین" ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی ڕێکخستنی ھەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەو دیدارەدا ڕوئیا و تێڕوانینی یەکێتی دەخرێتەڕوو، ھەروەھا بۆچوونی ئامادەبووان و مامۆستایانی زانکۆ و ھونەرمەندان و چین و توێژەکانی بەشدار لە دیدارەکە بە گرنگ وەردەگرن و کاری جدی لەسەر دەکەن.
(ئازاد محمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، ڕاسپاردەیان بۆ حکومەت و وەزارەتی دارایی و بانکی ھەرێم کردووە، کە مووچەی خانەنشینی بخرێتە ڕیزبەندی پێشەوەی لیستی دابەشکردنی مووچە. وتیشی، مووچەی خانەنشینی لە داھاتی ناوخۆ دەدرێت نەک داھاتی نەوت ئەوەش گرفتی دروستکردووە.
(ئازاد محمەد ئەمین) ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، حکومەت لە دابینکردنی مووچەی خانەنشینی کەمتەرخەم بووە بە تایبەت کە تا ئێستا سندوقی خانەنشینی ھیچ بڕە پارەیەکی تێدا نییە.
لەبارەی بڕیارەکەوە تاھیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، ڕایگەیاند، لە یەکی نیسانەوە، ئەو گەشتیارانەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانەوە گەشت دەکەن، ئەگەر ھەردوو ژەمە ڤاکسینەکەی وەرگرتبێت یان یەک ژەمە ڤاکسینی "جۆنسن ئاند جۆنسن"ی وەرگرتبێت، پێویستی بە پشکنینی کۆرۆنا نابێت، بەڵام ئەوانەی کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە پێویستە دیکۆمێنتێکی باوەڕپێکراویان پێبێت، کە لە لایەنێکی تەندروستییەوە وەریگرتبێت و ئاماژەی بەوە کردبێت، ئەو کەسە ناتوانێت ڤاکسین وەربگرێت، کە لەو کاتەدا کەسەکە لە کاتی ھاتن یان ڕۆشتن، پێویستی بە پشکنینی کۆرۆنا دەبێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بانکی تانجەرۆ لە سلێمانی خانەنشینێکی تەمەن ٨١ ساڵ بە ناوی فەتاح ڕەزا گیانی لە دەستدا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.
لە ماوەی ئەم مانگە ئەوە چوارەم حاڵەتی گیان لە دەستدانی خانەنشینانە لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەدا و پێش پشووی نەورۆز دوو خانەنشین لە سلێمانی و خانەنشینێکی تر لە سۆران نۆرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانیان لە دەستدا.
بەھۆی نەبوونی پارە لە بانکەکاندا تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە خانەنشینان و بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکان مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە.
د. بێستون حەمە ساڵەح ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، پێویست بوو لایەنە سیاسیەکانی ھەرێم بە یەکگرتووی بچوونایەتە بەغداد بۆ یەکلایکردنەوەی کۆی ئەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە کوردەوە ھەیە.
وتیشی، ئەگەر ھیچ گۆڕانکاریی و ڕێککەوتنێک ڕوونەدات و ھەمان ھەوڵی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دووبارە ببێتەوە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری بەشداری کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران ناکات.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەو کرێکارەی گیانی لە دەستداوە، ناوی ڕێباز کەمالە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٣یە و خەڵکی گوندی "گرێزە"ی سەر بە ناحیەی عەربەتە.
بە پێی زانیارییەکان، سێ کرێکاری تریش بەھۆی ڕووداوەکەوە برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا داواکارییەکانیان خستەڕوو و ئاماژەیان بەوەکرد، پێویستە مووچەی ھەردوو مانگی شووبات و ئاداریان بەخێرایی پێبدرێت و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بگەڕێتەوە و سەرجەم مووچە و شایستە داراییە پاشەکەوتکراوەکانیان بۆ بگەڕێتەوە.
لەبارەی گردبوونەوە و بایکۆتی مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆ "د. ڕەزا حەسەن" سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو داھاتەی بۆ مووچەی زانکۆکان بۆ بانکەکان دەنێردرێت کەمە و بەشی مووچەکان ناکات. وتیشی، بەڵێنیان پێدراوە کێشەی مووچەی زانکۆکان چارەسەر بکرێت.
وتیشی، حکومەت ڕۆژانە ٢٥ ھەزار بەرمیل نەوت دەدات بە کۆمپانیایەک و یەک ملیۆن لیتر بەنزینی لێ بەرھەم دێت، کە یەک لیتری ئەو بەنزینە نادرێت بە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین.
ڕوونیشیکردەوە، حکومەت لەبەر خاتری کۆمپانیایەک ڕێگە نادات بەنزین ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکرێت.