کۆنفرانسێکی تایبەت بە مافەکانی کرێکاران لە سلێمانی بەڕێوەچوو
کوردسات نیوز
٧ی ئایاری ٢٠٢٢
رێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی کۆنفرانسێکی بەناونیشانی "مافەکانی کرێکاران لە نێوان دەقی یاسا و جێبەجێکردن"دا رێکخست.
"ھەڵشۆ عەبدولفەتاح" رێکخەری کۆنفرانسەکە لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، ئامانجی کۆنفرانسەکە گفتوگۆکردنە لەبارەی رەوشی کرێکاران لەلایەن دامەزراوە تایبەتەکان، لەگەڵ خستنەڕووی راپۆرتێک لەبارەی کرێکارانی دەستەبەرکرا و قوربانیان لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا.



