فەرمانگەی پلاندانان و گەشەپێدانی مرۆیی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، دەرگای دامەزراندنیان کردووەتەوە بۆ دەرچووانی کۆلێژی بەشە پزیشکییەکانی ددان و دەرمانسازی ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩ لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و دەرەوەی عێراق.

فەرمانگەی پلاندانان و گەشەپێدانی مرۆیی دەشڵێت پاش دامەزراندنیان، دەرچووی ئەو بەشە پزیشکییانە بەگوێرەی پلەبەندی پزیشکی بەسەر ناوچەکاندا دابەشدەکرێن.

فۆڕمەکانی دامەزراندن بۆ پزیشکانی ددان لە سبەینێوە ٩ی ٥ دەستپێدەکات و تاوەکو ٢٢ی ٥ بەردەست دەبێت. بۆ پزیشکانی دەرمانساز، پڕکردنەوەی فۆڕم لە ١٢ی ٥ دەستپێدەکات تاوەکو ٢٤ی ٥ بەردەست دەبێت.

فەرمانگەی پلاندانان و گەشەپێدانی مرۆیی ماوەی بەردەستبوونی فۆرمی دامەزراندنی بۆ دەرچوانی ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت بۆ پزیشکانی ددان، پڕکردنەوەی فۆڕم لە ٢٦ی ٥ دەستپێدەکات تاوەکو ٩ی مانگی داھاتوو، بۆ پزیشکانی دەرمانساز، پڕکردنەوەی فۆڕم دەستپێدەکات لە ١٢ی ٦ تاوەکو ٢٣ی ٦.