ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: بەشێک لەو برنجەی بریکارەکانی خۆراک دابەشیدەکەن کەڕو لێیداوە
کوردسات نیوز
٨ی ئایاری ٢٠٢٢
کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پۆستێکدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک داوا لە ھاوڵاتییان دەکات ئەگەر زانیان ئەو برنجەی دابەشدەکرێت گرفتی ھەیە، وەرینەگرن.
دەشڵێت، " لەئەنجامی بەدواداچونم بۆبەشێک لەبریکارەکانی خۆراک بۆم دەرکەوت لەبەشێک لەفەردەکانی برنج کەڕو لێیداوە".
کاسترۆ مەعروف ڕاشیگەیاند، " داواکارم لەتەواوی بریکارەکانی پارێزگای سلێمانی ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین ھەرفەردەیەک بەم شێوازەیان بینی دابەشی نەکەن بەسەرھاوڵاتیان لەڕێگای ئیدارەی ناوچەکەیان بیگەڕینەوە بۆبەڕێوەبەرایەتی خۆراکی سلێمانی تاوەکو بۆیان بگۆڕن".
باسیلەوەشکردوە، "لەپێشتریشدا حاڵەتی لەوجۆرە ھەبوە چارەسەرکراوە داواکارم لەھاوڵاتیانیش کەبەشە خۆراک وەر دەگرن زانیان گرفتی ھەیە وەری نەگرن بەھیچ شێوازێک ئیدارەی ناوچەکەیان یاخود لیژنەکەمان ئاگاداربکەنەوە بەمەبەستی چارەسەرکردن وگەڕاندنەوەی بۆ بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی سلێمانی لەڕێگای سەرۆکایەتی ئەنجومەنەوە وەزارەتی بازرگانی لەوجۆرە حاڵەتانە ئاگاداردەکەینەوە بەمەبەستی چارەسەرکردن".