بەھۆی پشێوی و نائارامییەکان مانگی ڕابردوو ٥٨ کەس لە رۆژئاڤا کوژراون
کوردسات نیوز
٧ی ئایاری ٢٠٢٢
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەھۆی بەردەوامی نائارامییەکان و شەڕی نێوان ھۆزەکان لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان و باکوری سوریا، مانگی ڕابردوو ٥٨ کەس کوژراون کە ٢٦ کەسیان ھاووڵاتی مەدەنین.
ڕاشیگەیاندوە، لەو ژمارە کوژراوە ٢٥یان ئەندامی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" بوون کە لە ڕوبەڕووبونەوە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن کوژراون.



