لە راگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانیدا ھاتووە، لیژنەی سەرپەرشتیاری موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ ھەژمارکردنی نرخی کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان کۆبونەوە و بەگوێرەی نرخی گازوایل و سەعاتەکانی کارکردن نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدەی ئەھلی بۆ مانگی رابردوو لە نێوان ٤٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ ھەزار دینار دەبێت. 

راشیگەیاندووە، بەھۆی جیاوازی کارپێکردنی موەلیدەکان لەگەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی تر، نرخی ئەمپێڕێک کارەبای موەلیدەی ئەھلی جیاواز دەبێت.

بەرێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرنامەی کارکردنی موەلیدە بەیانیان لە سەعات ٧ی بەیانی تا سەعات ٨ی بەیانی کاردەکەن، ھەروەھا ١٢ نیوەڕۆ تا یەکی شەو ھەرکاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە، پێویستە موەلیدەکان کارەبا دابین بکەن بۆ ھاوڵاتیان.