کوردستانکوردستان

 بەتایبەتی بۆ ئەندازیارە گەنجەکان، بۆئەوەی رۆڵیان ھەبێت لە بونیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و بەشداریکردن لە گەشەسەندنی ژێرخانی ئابوری ھەرێمی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە گەڕەکی تەعجیلی نوێ لە ناحیەی شەمامک ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵ بە ناوی بەھار زەکەریا فەتاح کوژرا و ھێزەکانیان دەستبەجێ گەشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

راشیگەیاندووە، دوای بەدوواداچوون بۆ ڕووداوەکە ھێزەکانیان لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بە کەمتر لە پێنج سەعات ھاوسەرەکەی بەناوی (ا. ڤ. م.) دەستگیر بکەن.

رونشیکردەوە، ھاوسەرەکەی لە ئاکامی دەمەقاڵی لە نێوانیان لە سەر کێشەی خێزانی لێیداوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمان لە ھەولێر کۆبۆوە و لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ھاوپەیمانێتییەکەیان بەسەر سەرجەم ئەو ھێزە سیاسییانەدا کراوەیە کە بڕوایان بە حکوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی ھەیە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتیمانی لەسەر ئەوە کۆک بوو کە پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەران لەبەر بەرژەوەندیی ھاووڵاتیان، ڕۆڵی خۆی لە دانانی یاساکان و چاودێریکردن بگێڕێت و لەھەمانکاتیشدا ھاوپەیمانی لەسەر بنەمای ئەو دەستپێشخەرییەی خراوەتەڕوو لە گفتوگۆکانی لەگەڵ سەربەخۆکان بەردەوام دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ مەھدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی سەردانی بەشە جیاوازییەکانی دەزگای میدیایی کوردساتی کرد و لەگەڵ دێرین لەتیف بەڕێوبەری ئەو دەزگایە کۆبووەوە. 


ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەردوولا باسیان لە رێگەکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و ھاوکارییە میدیایی، رۆشنبیری و ھونەرییەکانی نێوان میدیاکانی ئێران و کوردسات کرد و بیروڕایان لەو بارەیەوە ئاڵوگۆڕ کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەبارەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران لە پارێزگای سلێمانی ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە بەرنامەی پانۆرامای کوردسات نیوز رایگەیاند، تاوەکو ئەم شێوازی تەرخانکردنی بودجەیە بۆ مووچە ھەبێت دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی بەردەوام دەبێت، چونکە بەشێک لە مووچەی فەرمانبەران لەسەر داھاتی ناوخۆی سلێمانی دابەشدەکرێت و مانگانە کورتھێنان لەو داھاتە دروست دەبێت، ھەر بۆیە کێشەکە بەردەوام دەبێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کیشیە پێویستە پارەی مووچە لە داھاتی نەوت دابینبکرێت.   

وتیشی ئەوەیە ھەیە بەرنامەیەکی دارێژراوە و حکومەتی ھەرێمی کوردستان جیاوازی لە نێوان پارێزگاکان دەکات، چونکە ئەوەی لە سلێمانی ھەیە لە پارێزگاکانی تر نییە و بە داھاتی نەوت و ٢٠٠ ملیارەکەی بەغداد دەتوانرێت بەبێ گرفت مووچە دابەشبکرێت.

لەبارەی داھاتی سلێمانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رونیکردەوە، داھاتی سلێمانی وەکو خۆی کۆدەکرێتەوە، بەڵام ئاستەنگی بۆ دروستکراوە و لەماوەی رابردووشدا لیژنەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی سەردانی بانکی ناوەندنی ھەرێمی لە سلێمانی و گەنجینەکان کردووە و لە بانکەکاندا چاودێری داھاتی پارێزگای سلێمانییان کردووە و لە راپۆرتی کۆتایی خۆیاندا ھیچ خاڵێکی تێدا نییە باس لەوە بکات داھاتی سلێمانی لەلایەن لایەنێکەوە دەستکاری کرابێت.

ئازاد محەمەد ئاشکراشیکرد، گەمارۆ خراوەتە سەر سلێمانی و لە چەندین رووەوە خەدر لە سلێمانی کراوە، بۆ ئەوەش دەتوانین چەندین بەڵگە پێشکەش بکەین، بۆیە کێتی تاسەر ئەو دۆخەی ئێستا ھەیە یەکێتی قبوڵی ناکات و نزیکبووەتەوە لە بڕیاری یەکلاکەرەوە، ھەر بڕیارێکیش یەکێتی بیدات جەماوەکەی لە گەڵیدایە و بڕیارەکەش پشستبەستە بە را و سەرنجی ھاوڵاتیان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سامان لەتیف لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە ستۆدیۆی ٨ی کوردسات نیوز رایگەیاند، گرفتی کەمی دەرمان لە سلێمانی تازە نییە، بەڵام لەمساڵدا زۆر بە زەقی سەریھەڵداوە بەھۆی خەرجنەکردنی پارەی کۆمپانیاکان و ئەوانیش ئامادەنین بڕی دەرمان وەکو پێشتر بۆ نەخۆشخانەکان دابین بکەن.

وتیشی، لەگەڵ سەرھەڵدان ئەم کێشەیە ئاگاداری ھەموو لایەکمان کردەوە و ھەر لە سەرەتاوە یەکێتی ھاوکارییەکی باشی تەندروستی سلێمانی کردووە و ئەمڕۆش لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەرمانی پێویست بۆ گەنجەکان و سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی دابیکرا.

سامان لەتیف راشیگەیاند، جۆری دەرمانەکان سەرجەمیان لەسەر داواکاری ئێمە و بەپێی پێویستی نەخۆشخانەکان دابینکراون و ئەمەش ھاوکاریان دەبێت بۆ چارسەری کێشەی دەرمان خزمەتکردنی ھاوڵاتیان لە نەخۆشخانەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە  کۆتایی مانگی نیسانەوە حکومەتی عێراق بەنزینی بۆ ھەرێم کوردستان نەناردووە، بە پێی زانیارییەکان، لە پارێزگای ھەولێر ئەو بەنزینە بەسەر ١٠ بەنزینخانەدا دابەش دەکرا، بەڵام ئێستا راگیراوە و کۆمپانیای کار بەنرخی ٦٩٠ دینار بەنزین بەسەر ١٨ بەنزینخانەدا دابەش دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانیش بڵاویکردەوە، بەھۆی نەناردنی بەنزین لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، لە رۆژی ٣٠ی نیسانەوە بەنزینی ٦٩٠ دیناری لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین دابەش نەکراوە، بەڵام ئەوە ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر نرخ نەبووە، بەڵکو بەراورد بە پێشتر نرخەکان ھەرزانتر بوون، بەجۆرێک بەنزینی نۆرماڵ لە ٩٥٠ دینارەوە بووە بە ٩٠٠ دینار، نرخی سوپەر و موحەسەنیش ٢٥ دینار دابەزیوون. 

لە ئێستادا ھیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوە بە ناردنی بەنزین بۆ ھەرێم دیارینەکراوە و حکومەتیش مۆڵەتی بە بازرگانەکان داوە بەنزین ھاوردە بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرەڕای دواکەتنی دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی ھەرێم، بەڵام حکومەتی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا مووچەی مانگی سێی مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵای لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان دابەش نەکردووە، ئەوەش ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە و ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەو ناوچانە گردبوونەوە و داوا  مووچەکانیان دەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێک لە کەسوکاری کوژراوەکانی چەمچەماڵ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان  رایگەیاند، "تەنھا داواکاری ئێمە ئەوەیە ئەو کەسەی تاوانەکەی ئەنجامداوە لە سێدارە بدرێت".

لایخۆشیەوە عوسمان سێدەری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند، کەسوکاری کوژراوەکان بۆ ئەوە ھاتوون داوا لە ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێم بکەن پەلەبکرێت لە دادگاییکردنی تۆمەتبارەکەی رووداوەکە و بە سزای یاسای بگەیەندرێت و پشتیوانی لە داواکانیان دەکەن، ھەر ئەمڕۆش یاداشتە بەرزدەکەنەوە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و لەوێوە ئاڕاستەی سەرۆکایەتییەکانی تر دەکرێت. 

ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان ئاشکراشیکرد، ئەوەی لە چەمچەماڵ روویدا کۆمەڵکوژی بوو و کەسوکاری قوربانییەکانش باسیان لە پێنج کوژراو کرد، چونکە یەکێک لەو کەسانەی کوژراوە ژنێکی دوو گیان بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت ھەوڵی ئەوەبدرێت ئەم جۆرە تاوانانە لە کوردستان کەمبکرێتەوە و ھەر کەسێک تاوانێک دەکات دەبێت راستەوخۆ دەستگیر بکرێت و رووبەڕووی یاسا بکریتەوە و رێگەبگیرێت لە داڵدەدانی تاوەنباران.

 بەرەبەیانی ٢ی ئایاری ٢٠٢٢ لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە چەمچەماڵ کەسێک پێنج ئەندامی خێزانێکی کوشت و دووانی تریشی بریندارکرد و دواتر ھەر ھەمان رۆژ تۆمەتبارەکە لەلایەن ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشتی رۆژئاوای سلێمانی-ەوە دەستگیرکرا.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شۆفێرانی بارھەڵگری ھێڵی گوێڕ، دژی زیادکردنی کرێی کێشانی بارەکانیان لە سێ ھەزار دینارەوە بۆ پێنج ھەزار دینار گردبوونەوە، شۆفێرێکیش دەڵێت، تاکو سەعات ١٢ی شەوی رابردووش سێ ھەزار دینار بووە، بەڵام لەم بەیانیەوە نرخەکە بۆ ٥ ھەزار دینار بەرزکراوەتەوە، ئەو شۆفێرانە ھۆشداریشیاندا لەوەی ئەگەر نرخەکە بە بەرزی بمێنیتەوە،ناچارن ئۆتۆمبێلەکانیان رابگرن و کار نەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەوی رابردوو "ڕەنج پشدەری" رۆژنامەنووسی کورد لە یۆنان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ١٠٦ کۆچبەری کورد کە ژمارەیەکی زۆریان خەڵکی رانیە و قەڵادزێ و ھەولێر و سلێمانی بوون، بەھۆی شەپۆلی دەریای ئیجە یەختەکەیان تێکشکا و نەیانتوانی لە گەشتەکەیان بەردەوام بن، بە ناچاری لە دوورگەی "کۆس" لە یۆنان مانەوە و دواتر خواردن و پێداویستییان لێ بڕا و لەو دوورگەیە گیریان خوارد، بەڵام دوای بانگەوازی ئەو رۆژنامەنووسە لایەنی پەیوەندیدار بەھانایانەوە چوون و ڕزگاریان کردن، ئێستا رەوشیان باشە و لە ھەمان دوورگە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سەرپەرشتیان دەکات.

وتیشی، ژمارەیەک لەو کۆچبەرانە بە خێزانی ھاتوون و لەو ١٠٦ کۆچبەرە ٧٢یان گەنج و پیاون، ١٤یشیان کچ و ژنن و ٢٠ منداڵیشیان لەگەڵدایە. لەبارەی چارەنوسی کۆچبەرەکان رەنج پشدەری ئاشکرایکرد، بەپێی یاسا دەبێت لەو دوورگەیە داوای مافی مانەوە بکەن بۆ ماوەی ١٨ مانگ یان دەبێت ناو بنوسن بۆ گەڕانەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوێنەری ژینگەپارێزانی رانیە، بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، داوا دەکەن یان بخرێنە سەر کەرتی گشتی یاخود گرێبەستەکانیان بۆ نوێبکرێتەوە، وتیشی، بەپێی بڕیارێکی نوێ ئەو ژینگەپارێزانەی ١٥ ساڵ خزمەتیان ھەیە، دەنێردرێنەوە بۆ ماڵەوە و ھیچ شایستەیەکی داراییان بۆ خەرج ناکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"شێخ نیاز نەقشبەندی" بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوو ھەزار و ٨٠ عومرەکاری ھەرێم لە مەککە ماونەتەوە، ھەزار و ٥٠٠ عومرەکاریان لە ڕێگەی ھێڵی ئاسمانی عێراقەوە رۆشتوون و دەگەڕێنەوە، ٥٨٠ عومرەکاری دیکەشیان لە ڕێگەی ھێڵی فڕۆکەوانی فڵای بەغدادوە دەگەڕێنەوە.

راشیگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ ١٧٠ عومرەکاری دھۆک و ٨٠ی ھەولێر بگەڕێنەوە و سبەینیش ٢٥٠ عومرەکاری سلێمانی و ٨٠ی ھەولێر دەگەڕێنەوە. روونیشیکردەوە، تاوەکو کۆتایی ئەم ھەفتەیە سەرجەم عومرەکارانی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای تۆماکردنی یەکەمین حاڵەتی گیان لە دەستدان بە تای خوێنبەروون لە کەرکوک، ھەڵمەتی تەندروستی بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە دەستیپێکردووە و لە کەرکوکەوە ئاژەڵ بۆ پارێزگاکانی تر نانێردرێت و بە پێچەوانەوەشەوە ئاژەڵ رەوانەی شارەکە ناکرێت، ھەر لەو چوارچێوەیەدا تیمێکی ڤێتەرنەری مەڕ و ماڵات و تەویلەکانیان بە دژە بەکتریا و ڤایرۆس پاکژدەکەنەوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئامارەکانی تالاسیمیا بە تایبەت لە سلێمانی، لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی ٢٠٠٦ کەمیکردووە، ئەوەش بە ھەوڵی پزیشکان و ھۆشیاربوونەوەی ھاووڵاتیان لە نەخۆشییەکە، وتیشی، ئەمساڵ تەنھا ٢ بۆ ٣ حاڵەتی تالاسیمیا تۆمارکراوە و تاکو ھۆشیاری ھاووڵاتیانیش لە تالاسیمیا زیاتر بێت، ئامارەکانی نەخۆشیەکە کەمتر دەبنەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەریوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەڕێوبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ئەمڕۆوە ٨ی ئایاری ٢٠٢٢ دەستبەکاربوو لە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەتابلۆی نوێیی یەکگرتوو لە ھەرێمی کوردستان و عێراقدا.


راشیگەیاندووە، لەکاتی ئێستادا گۆڕینی تابلۆ تەنھا بۆ گواستەوەی خاوەندارێتی ساڵانە و نوێکردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلی تایبەتدا دەبێت.


ئاماژەی بەوەشکردووە، ھاتوچۆی سلێمانی ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢دەستبەکاربوو لەپێدانی تابلۆی نوێ بەو ئۆتۆمبێلە تایبەتانەی کە تۆمار یەکەم جار بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...699700701702703...995