لە چیای قەرەچووغ سێ چەکداری داعش کوژران
کوردسات نیوز
٨ی ئایاری ٢٠٢٢
بەپێی زانیارییەکان لە دەوروبەری سەعات ٦:٣٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان دەستیانکردووە بە بۆردوومانی پێگەکانی داعش و سێ چەکدایان لێ کوشتوون.
لە ئێستاشدا تەرمی چەکدارە کوژراوەکانی داعش رەوانەی نەخۆشخانەی پزیشکی دادوەریی کەرکوک کراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە سەرەتای مانگی دووی ئەمساڵ، شانەی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری پێشمەرگە کۆتاییھاتنی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە سنوری میحوەرەکانی ٥ و ٦ بە سەرکەوتویی ڕاگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە، کێوماڵ کردنی ناوچەکانی بۆشایی ئەمنی بوو، کە دەکەونە سنوری ناحیەی سەرگەڕان و پەلکانە و باکور و خۆرھەڵاتی چیای قەرەچووغ.