کەشناسی: دوای نیوەڕۆ ئەگەری تاوەبارانی بەلێزمە ھەیە لە ناوچە شاخاوییەکان
کوردسات نیوز
٧ی ئایاری ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێم نیمچە ھەور بێت و ھەندێک کات بگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لە گەڵ بارینی نمەبارانی بچڕ بچڕ و ھەندێک جار ھەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.
راشیگەیاندوە، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆوە ئەگەری تاوەبارانی بەلێزمە ھەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی دھۆک و ھەولێر و ڕاپەرین، خێرایی با چالاک دەبێت، شەپولێکی خۆڵبارینیش ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە و ئەگەر ھەیە کاریگەری لە سەر باشوری ھەولێر و کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیانیش ھەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆ وە کاریگەری تۆز و خۆڵەکە کەم دەبێتەوە.