گەنجێکی خەڵکی هەولێر بووە پاڵەوانی جیهانی یاری دامە
کوردسات نیوز
٨ی ئایاری ٢٠٢٢
نزار ناسیح، مامۆستای کۆلێژی پەروەردەیە لە بەشی زمانی عەرەبی بووە براوەی پاڵەوانێتی جیهان لە یاری دامە. نزار قسەی بۆ کوردسات نیوز کرد و دەڵێت بە ناوی کوردستانەوە بەشداری ھەموو پاڵەوانێتییەکان دەکات.
نزار ناسیح وتیشی "من وەک سەرۆکی دامەچیەکانی کوردستان و ئەندام لە فیدراسیۆنی جیھانی یاری دامە و شەترەنج، ساڵانە کاتێک کە پاڵەوانێتییەکان ئەنجام دەدرێت، بەشدار دەبم."
دەشڵێت "ئەمجارە لە لوبنان پاڵەوانێتی یاری دامە بەڕێوەچوو، سوپاس بۆ خوا بە ئاڵای کوردستان و جلی کوردی بەشداریم کرد و توانیم پلەی یەکەم لەسەر ئاستی جیھان بەدەست بھێنم."