خوڵوسی ئاکار جەخت لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لە رۆژئاڤای کوردستان دەکاتەوە
کوردسات نیوز
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
وەزیری بەرگری تورکیا بە تەلەفۆن لەگەڵ سێرگی شۆیگۆ وەزیری بەرگری روسیا گفتوگۆی کرد و رایگەیاند، وەڵامی ئەو ھێرشانە دەدەنەوە کە لە باکوری سوریاوە دەکرێتە سەریان و وڵاتەکەی بوونی ئەو ھێزانە قبوڵ ناکات کە لە باکوری سوریان.
پێشتریش خوڵوسی ئاکار رایگەیاندبوو، کەی کاتی ھات ئەوەی پێویست بێت دژی باکوری سوریا ئەنجامی دەدەن و داواشی لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە کرد ھیچ ھەوڵێک بۆ راگرتنی ئۆپراسیۆنەکەیان نەدەن.