بەڵێن ئیسماعیل سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕرۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکان و ژمێریارییەکان کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی ڕاپۆرتێک لەسەر چۆنیەتی خەرجکردنی داھات شێوازی دابەشکردن مووچە ئامادە بکەن.

ئاشکراشیکرد، مووچەی مانگی پێنج بە پێی ئەو بەرنامەیەی کە دانراوە وەک خۆی بە بێ کێشە دابەش دەکرێت.