ئەمین بابەشێخ: ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆتایھێنان بوو بە چەقبەستویی سیاسی
کوردسات نیوز
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
"ئەمین بابە شێخ" لە تویتەر بڵاویکردەوە، ئامانج لە سەردانەکەی "بافڵ جەلال تاڵەبانی" سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ بەغداد تاوتوێ کردنی پێشھاتەکانی رەوشی سیاسی بووە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، باسیش لە پێکھێنانی حکومەتی نوێی فیدراڵی کراوە.
وتیشی، لە کۆبوونەوەکاندا جەخت کراوەتەوە لەسەر گرنگی بەردەوامی و جدی بوونی تەواوی لایەنەکان بۆ کۆتایھێنان بە چەقبەستوویی رەوشی سیاسی و خێراکردن لە پێکھێنانی حکومەتێک، کە خزمەت بە ھاووڵاتیان بکات و بتوانێت کێشەکان لە عێراق چارەسەر بکات.