وەرگرتنی پارە لەلایەن کۆمپانیاوە لە فەرمانگەکانی دادنوس نایاساییە
کوردسات نیوز
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
بە پێی نوسراوێک، دادگای بەرایی سلێمانی دوو، سکاڵای ھاووڵاتیەکی لەبارەی وەرگرتنی پارە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە لە فەرمانگەکانی دادنوس لەبەرامبەر پەسەندکردنی مامەڵەکان یەکلاکردۆتەوەو رایگەیاندوە، بەپێی ماددەی ٢٨ یەکەم/ لە دەستوری عێراق سەپاندنی باج و میرانەو ھەموارکردن و وەرگرتن و لێخۆشبوون تەنھا بە یاسا دەبێت.
ھەروەھا وەرگرتنی میرانە تەنھا بەھۆی فەرمانبەری تایبەتمەند دەبێت و بە پێی دەسەڵاتەکانی دادنوس وەرگرتنی ھەر بڕە پارەیەک دەبێت لە چوارچێوەی یاسای میرانەی دادگەری بێت.