یەکێتی و پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کورد لە سوریا کۆبونەوە
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێشھات وڕوداوەکانی ناوچەکەو رۆژئاڤای کوردستان بە تایبەتی و پەیوەندیەکانی نێوان ھەردوولا کرا وتەئکید لەوە کرایەوە کە پێویست دەکات گەلی کورد لە سوریا ھەوڵە دبلۆماسیەکان و زمانی دیالۆگ زیاتر بخاتەگەڕ بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و دورخستنەوەی مەترسییەکان.
ھەر لە دیدارەکەدا عەلی شەمدین لێپرسراوی پەیوەندیە کوردستانیەکان ، دووپاتی کردەوە کە ئەوان بە پێزانینەوە لە ھەوڵەکانی یەکێتیی دەڕوانن لە پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان وتیشی" سەقامگیری ھەرێمی کوردستان و بەھێزبوونی پەیوەندییەکانی ھەرێم لەگەڵ بەغداد کاریگەری لەسەر رەوشی رۆژئاوای کوردستانیش ھەیە.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا ئەمین بابەشێخ وتی" ئەوەی یەکێتی لەبەرامبەر کوردانی رۆژئاوای کوردستان دەیکات بە ئەرکی نیشتیمانی خۆی دەزانێت و ئامادەیی ھەموو پشتیوانییەکە بۆ چارەسەری قەیرانەکانی سوریا و بەدەستھێنانی مافی گەلی کوردمان لە رۆژئاوای کوردستان بە رێگە دانوستان ودیالۆگ.