لە ڕونکردنەوەیەکدا بەڕێوبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر دەڵێت، ھەواڵێکی ناڕاست بڵاوکراوەتەوە پەیوەست بەناوھێنانی ‌ھێزەکانیان، سەرجەم ئەفسەر و ھێزەکانیان لە شوێنی ئێشکگری خۆیاندان.

دەقی ڕونکردنەوەکە:

ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر

‎سۆشیال مدیاییەکی لۆکاڵی بەناوی (دیپلۆماتیک)، بابەتێکی دوور لە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی و لە چوارچێوەی ئەو ھەڵمەتە ڕاگەیاندنەی لایەنێکی سیاسی و چەند بەناو سیاسییەک و دەرکراوێک دەیکەنە سەر ھێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر ھەواڵێکی ناڕاستیان بڵاوکردوەتەوە پەیوەست بەناوھێنانی ‌ھێزەکانمان.

‎لێرەوە ڕایدەگەیەنین، ھێزەکانی دژەتیرۆر ھاوتەریب لەگەڵ ڕوبەڕبوونەوەی تیرۆر، پرسی چەسپاندی یاسا و پارێزگاریکردن لەسەرو ماڵی ھاوڵاتیانیان کردوەتە یەکێک لە گرنگترین کارەکانیان و بۆیە ڕایدەگەیەنین ھیچ ئەفسەر و کارمەندێکی سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر یاسا شکێنی نەکردوە و سەرجەم ئەفسەر و ھێزەکانمان لە شوێنی ئێشکگری خۆیاندان.

‎وەبەمافێکی یاسایی خۆمانی دەزانین لە چوارچێوەی (ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی) لەگەڵ ئەم دۆسییەدا بجوڵێینەوە و سکاڵای یاسایی خۆمان تۆمار دەکەین بۆ دەرکەوتنی ڕوی ڕاستی ئەوانەی بە پلان کار لەسەر ھێزەکانی دژەتیرۆر دەکەن.