لە ئێران بەھۆی لادانی شەمەندۆفێرێک لە رێڕەوەکەی زیاتر لە ٥٠ کەس بوونە قوربانی
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، لە ٨٥ کیلۆمەتری شاری تەبەسی سەر بە پارێزگای خوراسانی باشور، ھێڵی شەمەندۆفێر مەشھەد-یەزد لە رێڕەوی خۆی لایداوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٠ تریش برینداربوون کە باری تەندروستی ٥ لە بریندارەکان ناجێگیرە، ھەروەک ٥ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
پەیوەندییە گشتییەکانی ھێڵی ئاسنی ئێرانیش رایگەیاندووە، رووداوەکە بەھۆی پێکدادانی شەمەندۆفێرەکە بە حەفارەیەک بووە.