ئازاد حەمە ئەمین: ھیوادارین حکومەت بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کارەبا دابەش بکات
کوردسات نیوز
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
"ئازاد حەمە ئەمین" سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای تەواوبوونی تێستی کارەبا لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، سەرەڕایی گللەییەکان لەسەر ڕەوشی کارەبا، ئومێدەوارن ئەنجومەنی وەزیران بە شێوەیەکی دادپەروەرانە سەعاتەکانی پێدانی کارەبا دابەش بکات.
وتیشی، لە ماوەی ٣١ ساڵی حوکمڕانیدا حکومەت نەیتوانیوە وەکو پێویست کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین بکات.