بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی قەزای ئاکرێ بڵاویکردەوە، ئەو کچە لە رۆژی ٦ی ئەم مانگە بەھۆی نەخۆشییەوە سەردانی نەخۆشخانەکانی ئاکرێی کردووە و دوای دەرکەوتنی چەند نیشانەیەکی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی گووڵان خەوێندراوە و پشکینینی خوێنی بۆ کراوە و پشکنینەکەی رەوانەی بەغداد کراوە و ئەنجامەکەی بە ئەرێنی گەڕاوەتەوە، راشیگەیاند، رەوشی تەندروستیی ئەو کچە جێگیرە، بەڵام پێویستی بە چاودێرییە.

د.ساڵح مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستیی ئاکرێ رایگەیاند، ئامادەن بۆ ھەر حاڵەتێکی تری تای خوێنبەربوون و بەشێکی تایبەتیان لە نەخۆشخانە بۆ ئەو کەسانە ئامادەکردووە، کە تووشی تای خوێنبەربوون دەبن.
ئەمە سێیەمین حاڵەتی تای خوێنبەربوونە لە ھەرێمی کوردستان تۆمار بکرێت، پێشتر یەک حاڵەت لە زاخۆ و یەک حاڵەتیش لە ھەولێر تۆمارکران، کە ھەردووکیان چاکبوونەوە.